ته‌نيا
به ڕێی قوربانگه‌مدا ده‌به‌ن ئێستا
گوێ راگرن ئه‌نگؤ، له روانگه‌دا كه دانيشتوون
بؤ ته‌ماشا.
به ئه‌ژمار، چ‌ها پترن نه‌فاميتان له تاوانێ
كه نه‌مكردوون!
ببڕاو ببڕ که پێوه‌نديم بووبێ له‌گه‌ڵتانا.
...
فه‌رهه‌نگی-ئه‌ده‌بی
ته‌نيا
به ڕێی قوربانگه‌مدا ده‌به‌ن ئێستا
گوێ راگرن ئه‌نگؤ، له روانگه‌دا كه دانيشتوون
بؤ ته‌ماشا.
به ئه‌ژمار، چ‌ها پترن نه‌فاميتان له تاوانێ
كه نه‌مكردوون!
ببڕاو ببڕ که پێوه‌نديم بووبێ له‌گه‌ڵتانا.
...
تابڵۆ
شه‌پۆله‌کان خه‌وتبوون،ته‌واوه‌تی مه‌زرا،کیو و هه‌وره‌کانی لای خۆرئاوا که‌وتبوونه ناو ئاوه‌که‌وه.تابڵۆیێکی بێوێنه بوو؛به‌ڵام جار نه جارێ لایه‌کی تابڵۆکه به شیرجه‌ی ماسیگره‌یه‌ک یان نوقوم بوونی قولاپی ڕاوچییه‌ک ده‌چڕژاوشه‌پۆله‌کان بازنه بازنه گه‌وره ده‌بوونه‌وه وله جێیه‌ک که ئیتر مه‌ودای گه‌وره بوونه‌وه‌یان نه‌ده‌ما داده‌مرکان.
دوو هه‌زار
" ئه‌م به‌ردانه‌مان بۆ تۆ هه‌ڵچنیوه ، کابرا، ئه‌م به‌ردانه مه‌ته‌ڕێزی تۆن ، مه‌ته‌رێزێک له سه‌ر لووتکه‌ی دووهه‌زار ، ها ، وریا به‌وه .
خۆف له دڵ ڕاده و ده‌سرۆکه‌ی به‌ر پشتوێنده‌که‌ت ده‌رێنه ؛ وه‌کوو چۆن ئه‌سپێ قه‌شاو ئه‌ده‌ن بیساوه ، وای لێبکه له گه‌ڵ هه‌ڵاتنی خۆر به ده‌مییه‌وه پێبکه‌نێ ، نه‌یی خافڵ بی ، ده‌دۆڕێی . خافڵ بی شه‌یتانه ئاسینیه‌که له گه‌ڵ رووباری خۆر دێت و پێش ئه‌وه‌ی شه‌واره بی ده‌تکا به تۆز .
نگریس
هه‌رچی ڕۆژ بوو ده‌ستی پێده‌کرد.به‌لای هه‌موو ده‌روجیرانه‌وه پیاوێکی تووڕه تۆسنبوو. که‌س متمانه‌ی پێنه‌ده‌کرد. له ڕاستیدا هه‌موو عاله‌م به بێعاقڵ و شێتیان ده‌زانی.به‌ڵام زیاده له عاله‌م منی ماڵ‌وێران کردبوو.له به‌ره به‌یانه‌وه که هه‌ڵده‌ستا بۆ نوێژ تۆپه‌که‌ی له به‌ر ده‌ست بوو.له‌وانه‌یه بڵێم ،له‌و بسته ڕێگایه‌یه‌ی ده‌ستاو تا ده‌سنوێژ و له وێشه‌وه،تا به‌رماڵ تۆپه‌که‌ی له سه‌ر پێ بوو.دایمه زرمه له هه‌ناومانه‌وه هه‌ڵده‌ستاند .که‌سمان نه‌بوو به ته‌واوی چێژ له خه‌و و خۆراک و حه‌سانه‌وه وه‌رگرێ،هه‌ر نیازه‌که‌ی پیس بوو .خۆی نه‌بێ عاله‌می به کافر داده‌نا ،له به‌ر خۆیه‌وه ده‌یکوت: به وه‌جاخ کوێرم داده‌نێن .خوێڕیم پێده‌ڵێن.
ئێمه‌ی ده‌ر و جیران ،له بیست و چوار سه‌عاته که‌دا دۆعامان ده‌کرد له‌وه ش واوه‌تره‌وه چێ.له‌وه‌ش بێعاقڵتر بێ.که‌چی له‌و وه‌خته‌دا تۆپێکی ده‌هاویشت و وه‌های نرکه له دیواری ژووره‌که‌مانه‌وه دێنا زه‌نده‌قمان ده‌چوو.منداڵ خێرایێکی هه‌ڵده هاتنه سووچێکی ژووره‌که و ده‌ستیان ده‌کرد به قسه‌ی ناحه‌ز...
تا ده‌هاتم دڵخۆشییان بده‌مه‌وه و بڵێم ڕۆڵه گیان هیچ نییه و له پیاوی بێعاقڵ له‌وه پتر ناوه‌شێته‌وه‌دیسان تۆپێکی دیکه‌ی له دیواره‌که‌ی ده‌داو ته‌پ و تۆزی به سه‌ر وڵاته‌که‌ماندا بڵاو ده‌کرده‌وه،هێنده‌ی زۆر بۆ هێنابووین ،ده‌س به جێ ته‌مام ده‌گرت دیواره‌که‌ی لێ بقه‌ڵه‌شێنمه‌وه‌و ئاوقه‌ی ژووره‌که‌ی بم وته‌مبێی که‌م.
له‌م فکره دابووم که یه‌ک ناگا هه‌موو کتێبه‌کانی کتێبخانه‌که‌م داڕووخان و من له به‌رانبه‌ر سه‌رو سه‌کوتێکی نگریسی ئه‌و دیو که‌له‌به‌ره‌که‌دا ڕاوه‌ستام.
شه‌وه چیرۆکی"ده‌رزی
هه‌موو شه‌وێ کاتی خه‌وتن ده‌رزی سنجاخێک له‌وانی دایکم بۆ راوه‌ستانی سه‌ر شانه‌ی ده‌سماڵ یان قه‌دی پشتوێنه‌که‌ی که‌ڵکی لێوه‌ر ده‌گرێ،له ژوور سه‌رمه‌وه داده‌نێم له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا لێفه‌که وه‌سه‌ر خۆم ده‌کێشم، چاوه‌ڕوانی ده‌که‌م له ڕاستیدا هێنده تامه‌زرۆی دیداری ده‌که‌م خێرایێکی ده‌په‌ڕمه نێو یه‌کێ له حه‌قایه‌ته کۆنه‌کانی بابمه‌وه‌و به دوای یه‌کی خاسه‌یان دا ده‌گه‌ڕێم .چۆن باوکم پێی وابوو ته‌نانه‌ت له نێو ئه‌وانیشدا خاسه و خرایان هه‌یه ،له کاتێکدا چێرۆک به چیرۆک به دوایاندا ده‌گه‌ڕام هه‌مێشه به دڵساردییه‌وه له خه‌یاڵه‌کانم دا ده‌هاتمه ده‌رێ و یه‌کڕاست ده‌چووم بۆ لای یه‌خچاڵه‌که‌و له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا لیوانێک ئاوی ساردم ده‌خوارده‌وه و به ئیشتیای دڵم شه‌پێکم له پشیله بۆره‌که‌ی خۆمان هه‌ڵده‌دا و هده‌مکوت ببێ و نه‌بێ ئه‌وه‌ش یه‌کێ له‌وانه و هه‌ر ئه‌میشه ناهێڵێ ده‌ستم به‌هیچیان ڕابگات،به‌ڵام ئه‌مشه‌و هه‌ر که چوومه ناو چیرۆکی ئه‌و ژنه‌ی گشت کاره‌کانی ناو ماڵی به قوبادجندۆکه ده‌کرد خێرا ههلینگمدا و قوبادم به ده‌رزییه‌که‌م به‌دیل گرت و کوتم ئیتر له‌مه‌و به‌دوواوه کار بۆ من ده‌که‌ی ،ئه‌و هیچ پێی ناخۆش نه‌بوو ،ته‌نانه‌ت که‌مه‌کێکیش دڵخۆش بوو که له گه‌ڵ خاوه‌ن و شوێن و کارێکی تازه ڕوو به‌ڕوو ده‌بێ، کاتێ چووینه‌وه ماڵێ کوتم ،تۆ ده‌بێ هه‌ر ئێستا بگه‌یته ئیستانبوول و جه‌رگی ئه‌و کابرایه‌م بۆ بێنی .دیوته .ئه‌رێ ئه‌و لاپره‌سه‌نه ده‌ڵێم .پێش ئه‌وه‌ی بیهه‌وێت پرسیارێک بکات روونم کرده‌وه که ئه‌و حه‌قی ئه‌م کاره‌ی نییه من خێو و ساحه‌بیم،بۆیه تا خه‌نجێره‌که‌ی باوکمدا ده‌ستی غه‌یب بوو ،له‌وانه‌یه باوه‌ر نه‌که‌ن به‌ڵام ئه‌ونده‌ی سیگار کێشێک هاته‌وه و جه‌رگی ئه‌و کابرا سامداره‌ی بۆ دانام و ده‌س به سینه ڕاوه‌ستاو. ئه‌مجار ئادره‌سێکی دی ،ئادره‌سێکی دی و ئادره‌سێکی دیم پێدا هێشتا تاو نه‌که‌وتبوو هه‌موویانی بۆ جێ به جێ کردموو دووای ئه‌وه‌ی ماجوونێکی دڵم لێسازاند،کردم به گه‌رووی باوکمدا و زیندووم کرده‌وه. ئه‌وانه له مێژ ساڵ بوو دڵیان لێسه‌ندبوو.
مارشا
" تکایه هه‌ستنه سه‌ر پێ ، گوێ راگرن
که‌ژاڵ ، تاوانباره به‌وه‌ی رچه‌شکێنی ناشاییسته ، فریو ده‌ره‌و بوختان سازه ، پیاو کوژه و خوێن رێژ ، ئه‌مانه بڵێێ چ سه‌زایه‌کی بێت ؟
سه‌زای ئه‌وه‌مان مه‌رگ دانا ، مه‌رگ ، بێده‌نگ تکایه ، بیده‌نگ بن . !
نا جه‌ناب سه‌روان ئیتر حه‌قی هیچ قسه‌یه‌کت نه‌ماوه ، نا ، نا ، تاقه و‌شه‌یێکیش نابێ
هه‌موو که‌سێ تاڵی بیرمانی له ده‌س دانی عه‌زیزێکی لایه.لای هه‌ندێک، شوێنێکی له سه‌ر په‌ڕه بیرمانه‌کان داگیر کردووه و بۆ هه‌ندێکیش زامیی له سه‌ر دڵ خۆش کردوون.پێم وایه باب له ده‌سدان برینێکه له سه‌ر دڵ که هێدێ هێدی خۆش ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م خۆش بوونه‌وه‌یه به هیمه‌تی خزم و که‌س و دۆست و هاوه‌ڵان ده‌کری ،من له‌وه‌ڕا که زۆر که‌سی نزیک یاریده‌یان دام تا بڕێک له‌م خه‌مه گرانه له خۆم دوور خه‌مه‌وه،شوکرانه بژێرم و پێزان و سپاسمه‌ندی دڵنه‌واییه‌کانیان. ده‌مه‌وێ له‌هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی به له‌ونێک یاریده‌یان داین له‌م ته‌نگانه‌یه ڕزگاریمان بێت.پڕ به دڵ سپاس بکه‌م و داوای لێبوردنیشم هه‌بێ ،که نه‌م توانی زووتر له ئێستا سپاسی یه‌که یه‌که‌تان بکه‌م و ئاواتی ژینێکی شاد و سه‌ربه‌رزتان بۆ به ئاوات بخوازم.
بۆ هه‌مووتان،له هه‌موو لایه‌ک.
شامحه‌مه‌دی
شه‌و نووسێک له شه‌وه ده‌فکری.
"هه‌ر چی بیر ده‌که‌مه‌وه نازانم چۆنیان چزوو له پاڵێوگ دا"
شنگر:شڕ و دڕیاو،بزگوڕ- ف-کهنه پاره
شنگڵ:شڵنگ،ته‌کان به خۆدان- ف- تکان به خود دادن در کار
شنیار:ته‌واو وێران- ف-دربو داغان،بکلی ویران
شۆب:جێگه‌ی پا له زه‌وین،شوێن پا- ف- رد، اثر
نازانم ده‌چوومه مه‌دره‌سه یان نا ،به‌ڵام به‌یانی ڕۆژێکی به‌هاری بوو.به‌هاری 43و44و ئه‌مانه له سه‌ر ته‌پکه‌ی لای مزگه‌وتی "دارولئێحسان"ی ئێستا ڕاوه‌ستابووم.که‌وایه‌کی مه‌خمه‌ری گۆڵدارم له به‌ر دابوو،له ته‌رزی که‌وای مرادخانی دووریبوویان.دایه‌گه‌وره‌م کوتبووی:رۆڵه بۆ هێچ کوێ نه‌چی ده‌بێ لیباسه‌کانت بۆ بشۆم.
لێره‌دا له گه‌ڵ وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی ئه‌مانه راست چاوم له قه‌ره‌بالغی بازاری حه‌یوان بڕی بوو. لای چه‌په‌م قه‌برستان و لای ڕاسته‌م ده‌شتی ته‌قته‌قان و کیوه به‌رداویله و به‌رانبه‌رم پانتایێکی ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕاو له ماڵات و ڕه‌شه وڵاخ وخه‌ڵک بوو،چووبوومه خه‌یاڵه‌وه و لێباسه‌کانم دابوو به دایکم بییانشوا،هه‌ر ئه‌ونده به‌س بوو که خه‌یاڵی دایکم له که‌لله‌م بدات،نازانم به پێی گرێ‌و بوو یا له ڕووی حوننه‌رییه‌وه یان کوت وپڕساز ببووم و،به‌ره‌و بازار هه‌نگاوم نابوو.(له گه‌ڕه‌کی خانه‌قا) له‌م و له‌و پرسیارم کردبوو ،رێگای کاروانچی و قه‌تارم دیبۆوه.به په‌له هه‌ڵاتبووم .له پشت مه‌نبه‌عی ئاوه‌که‌ی"ئێستا"ی به‌ر ناڵشکێنه شێو و دۆلێکی لێ‌بوو.ته‌ماشام کرد جه‌ماعه‌تێک به که‌ر و باره‌وه له ته‌داره‌کی سه‌فه‌ردان،چاوه‌ڕوانی چه‌ن هاڤاڵێکیاندهکرد .له‌و ماوه‌یه دا ئه‌وی پرسیار بوو کردیان، چایێکی "ساردووگهرمیان" دامێ. ته‌واوی جه‌ماعه‌ت.یا پێچوکڵاویان به سه‌ره‌وه بوو یان کڵاو و سه‌ر کڵاوه‌یان به تیلاکی
سه‌ریانه‌وه نابوو،من نه‌بێ که‌س سه‌ری رووت نه‌بوو،چون به عه‌یب وعاریان ده‌زانی.به‌ڵام دواتر زانێم که زۆربه‌ی لاوه‌کان شه‌ڕه‌ف،یا فۆکله‌یان له ژێر پێچ و ده‌سره‌که‌یانه‌وه هێنابۆ ده‌رێ وشیوه‌یێکی زۆر جوانی پێدابوون.
پێموایه کاتێ زانییان تامه‌زرۆیی دیداری دایکم وایکردووه ،که وه ده‌شت و کێوان که‌وم به‌زه‌ییان پێمداهات و له سه‌ر که‌رێکیان هاویشتم و ڕووییشتین.
من هێچ کاتێ له ژیاندا ئه‌ونده شاد نه‌ببووم.پێموایه ده‌بێ هه‌ستی ئه‌وه‌م کردبێ پیاوێکی گه‌وره‌م و توانای سه‌فه‌رم هه‌یه،رێگا به قه‌راغ ونێودێیه‌کانی"ئاڵبڵاغ""یه‌کشه‌وه""قوڕه‌به‌راز"ودهرزیوهلی"دا ده‌رۆییشت ، له گه‌ڵ کاروانچییان هه‌تا نێودێی قوڕه‌به‌رازچووبووم،چون له‌وێ ده‌بوو من له قه‌تاره‌که جیا بمه‌وه‌و به رێیه‌کی دیکه‌دا بڕۆم،هه‌ر بۆیه که‌وتبوونه ته‌گبیره‌وه که من به کێ بسپێرن،له بیرمه کابرایێکی که‌ڵه‌گه‌ته‌ی خوێن شیرین،دانه‌ویه‌وه و هه‌ر دوو شانی گرتم و کوتی؛ئه‌و پیاوه چووکه‌یه بۆ کوێ ده‌چێ؟
چۆنه به ته‌نیایه؟کوڕی کێیه؟و زۆر پرسیاری دیکه،چاک له بیرم نییه که دانهدانهیانم جواب دابێته‌وه به‌ڵام کاتێ زانی که حه‌تمه‌ن ده‌بێ سه‌فه‌ره‌که‌م ته‌واو که‌م...به زمانێکی خۆش له گه‌ڵم دووا و له وه‌ڵامدا ناوی خۆم و باوکم و هه‌موو بنه‌ماڵه‌که‌م هه‌ڵڕشت .دیم پیاوه رووی کرده جه‌ماوه‌ر و کوتی: کوڕه ئه‌وه برازامه ،من له‌گه‌ڵ بابی وه‌ک برا وام،رووی کرده من و کوتی؛کوڕی سه‌گ، ماڵێ زانیویانه ،به که‌ست کوتووه؟به‌وه‌ڵاهی ده‌نگی نه‌کردبێ بن داروو به‌ردی دنیای لێده‌گه‌ڕێن، ئاخر هه‌ر ئه‌م شه‌یتانه‌یان هه‌یه،ئه‌رێ ناوت چ بوو،ئا ئا وه بیرم هاته‌وه،باشه ئه‌و شه‌و میوانی مامی خۆتبه و به‌یانیش ده‌دبه‌مه‌وه،ده‌ی ده‌ڵێی چی.
من هیچم نه‌کوتبوو،به‌ڵام هێدی هێدی گریابووم وله فکری هه‌ڵاتندا بووم که دوو سوار گه‌ییشتنێ،هه‌ر که‌سه‌ی سواری ئه‌سپێکی به‌رز و به هێز وبه ده‌ماخ ببوو.
کاک عه‌لی منی له قه‌تارچییه‌کان وه‌ر گرت و به خودای سپاردن.کوتی:ها،عه‌جه‌مان به‌خێرێن،به‌ره‌و کوێ ده‌چن؟
سواره‌کان به‌کوردییه‌کی تورکاوییه‌وه ده‌ستیان به قسه کرد و زانرا که به‌ره‌و گوندی "تیکانته‌په" ده‌چن.کوتی: جا ئه‌وه عه‌جه‌مه ،له برای خۆتت که‌وێ،ئه‌م شه‌یتانۆکه‌یه‌م بۆ ده‌به‌نه ناو دێ و به جێی دێڵن.ئه‌ونده‌ی رێتان لێره که‌وت ماڵی عه‌لی ماڵی خۆتانه.
له عه‌رزی کردمه‌وه و خستمیه پشت کابرایێکیان وبه‌ڕێیان کردم.جارنه جارێک سواره‌کان پرسیارێکیان ده‌کرد ومنیش به ده‌نگێکی نزمه‌وه‌وه‌ڵامم ده‌دانه‌وه.به‌ڵام من سه‌ر سووڕماوی،فڕه‌ی له نه‌کاوی کوڕکوڕ،جوانی گه‌مه‌ی شوانخهڵهتێنهوشوێنه خزه‌ی تووله مارێک ده‌بووم که ئێستا‌و و ئێستاش له بیرم ناچنه‌وه.
گه‌ییشتبووینه سه‌ره‌تای رێگای "کارێز سه‌روو"بڕێک به ترس و شه‌رمه‌وه کوتم "هه‌ر لێره دامبهزینن"هه‌ر چی ویستیان بمبه‌نه نێو دێ و ئه‌رکه‌که‌یان به جێ بێنن.نه‌مویست و دابه‌زیم. نازانم من بؤ عاشقی کارێز سه‌روو و چۆماوه‌که‌ی بووم،ڕه‌نگه هی ئه‌وه بێ به‌و منداڵییه ده‌مزانی کانی یانی کچی شۆخ و شه‌نگ،یانی حیلکه‌و قاقای کیژه عازه‌بانێ که به ته‌مای دیتنی کۆڕه‌ئاشقانیان ڕۆژی سه‌دجار دێن و ده‌چن-هه‌لبه‌ت دڵنیا نیم که له کات و ته‌مه‌نه‌دا ئه‌وه‌م زانیبێ-به‌ڵام حه‌تمه‌ن خوانی هه‌ر دوولام دیون که له یه‌ک کاڵاونه‌ته‌وه. له کارێز ترازام به غار خۆم گه‌یانده ده‌رگای ماڵه بابه‌گه‌وره‌م،هه‌ر له ده‌رکه‌وه هه‌رام کرد"دایه" به بێ بڕانه‌وه هه‌رام ده‌کرد و له وه‌تاغه‌وه بۆ ژێرخان و له‌وێوه بۆ ته‌ویله‌و هۆڵ و دواجار به پڕتاو خۆمکرد به نێومالدا و دیم دایکم خه‌ریکه خوشکه چکۆله‌که‌م ده‌شوا. تیشکی خۆر له په‌نجێره‌وه خۆی کردبوو به ژوورێ‌دا و ترووسکه ترووسکی خستبۆ ئاوه‌که‌و له‌شی ناسکی کۆرپه‌ی له دایه. هه‌موو شتێک جوانی و پاکی لێده‌باری ته‌نانه‌ت گۆرانییه‌کی نه‌رم و نیان ده‌تکوت له ده‌لاقه‌یێک له به‌حه‌شته‌وه دێت،ئیتر خۆم پێڕانه‌گیرا باوشم پێدا کردن و به قوربان و سه‌ده‌قه‌یان بووم .دایکم تا ماوه‌ێێک نه‌یده‌زانی بڵێ چێ،پاشان هه‌وه‌ڵ شاد و دواتر شێواو کوتی ئه‌وه چۆن هاتووی؟ به کورتی بڵێم،من هه‌ر ئه‌ونده مامه‌وه و پاش ئه‌وه‌ی زانیم خاڵم له مه‌زرایه .یه‌ک ته‌کان تا دیتنه‌وه‌ی رانه‌وه‌ستان ،خاڵم هاوته‌مه‌نی خۆمه‌وه یه‌گجار زۆرزان ،هێنده زۆرزان که ده‌ستی شه‌یتانی له پشته‌وه به‌ستووه .به‌ڵام با خوبه‌ر له شار بزانین کاتێ ده‌زانن گۆم بووم ،و له ژێر دار و به‌ردیشدا نامبیننه‌وه .ده‌زانن که ده‌بێ ئه‌م شه‌یتانه بیری خۆشه‌ویسته‌که‌ی کردبێ.ئه‌ویه که پاش دیتنه‌وه‌ی چه‌ن دیارده‌ش، باوکم ده‌ر ده‌که‌وێ و بێ‌وچان کورترین رێگا ده‌بڕێ و کاتی خه‌وتننان ده‌گاته جێ.من به قسه‌ی خاڵم خۆم له خه‌و ده‌که‌م و تووڕه‌یی و لۆمه کردن و ته‌مبێیانه ده‌خه‌ینه وه‌ختێکی دیکه‌و به‌یانی هێدی هیدی به سیله‌چاوێک له باب نزیک ده‌بمه‌وه و به یارمه‌تی خاڵم ئاشت و ته‌با به‌ره‌و بۆکان ده‌گه‌ڕێنه‌وه،پێموایه ده‌بوو به پێیان بگه‌ڕێینه‌وه!!.
شاختێز:بارووتدانی ڕاوچی
شاخه‌وان:ڕازه‌وان - ف-کوهپیما
شافر: بیابانی چۆڵوهۆڵ:ده‌شتی پان وبه‌رینی بێ داروبار- ف-بیابان،جلگه‌ی وسیع بی درخت
شالووز: ڕیاباز،مه‌رایی که‌ر- ف-متملق
شانگ: شان ،نێوان سنگومل- ف-کتف
شڕۆ: لێکدانه‌وه‌ی خه‌ون- ف-تعبیر خواب
شڕۆڤه:شڕۆ- ف-تعبیر خواب
شڕینقه: ئاودووزه‌ک،ده‌رزی ده‌رمان ده له‌ش کردن- ف-سرنگ
شکنا:مه‌به‌ست،دۆز- ف-مه‌قصود،مرام
شڵاڵ:ڕێزه دروومان له سه‌ره‌وه- ف-زنجیره‌ی بخیه پدیدار،شلالدوزی
شڤاره:بڵیند باڵای ناقۆڵا- ف- دراز قدٌ بدقواره
شقشق:ئاوازی خوێندنی مه‌ل-جریوه‌ی چیشکه- ف-صدای مرغان – جیک جیک مرغان
شقین:گرمهکردنی هه‌ور- ف- صدای رعد
شکات: داد بردنه‌به‌ر،گازنده،گله‌یی- ف- شکایت
شکارته:چاندن بۆ هه‌ژاران به‌خێر- ف- زرعو کشت برای فقیربصورت احسان
شما:مۆم،شه‌م- ف- شمع
شمادان:مۆمدان- ف- شمعدان
شمال:لاوی جوان چاکوئاکار په‌سه‌ند- ف- جوان خوشقیافه و ...
شوار:شتن،پتدانی ڕه‌گ،چڵدان- ف- شستوشو،نبض
شمک:سووکه پێڵاو،سۆل
شمۆرکه:که‌مووسکه‌یه‌ک،پاژێکی که‌م- ف- جزئی از کل
شمۆرکه:لچ‌و لێو(شمۆرکه‌ی داژه‌نیوه)- ف-لپولوچه
شمه‌ک:شتمه‌ک،شتوومه‌ک- ف-رختواثاث
شندڕ: ڕیشاڵ ڕیشاڵ،بزگوڕو تیتاڵ- ف-تکٌه پاره‌ی ریزه ریزه شده
شندل: بهحهوا هه‌ڵواسراوی به ته‌که ته‌ک- ف- معٌلق در نوسان
شندۆک:زوورهان- ف- پیر لکنته
شدۆڵ:گوله،مێردی ژن جوان،وشه‌یه‌که بۆ تیزوتانه ده‌گوترێ- ف-کلبه‌ی استزها به شوهر زن خوشکل
شنگڕ:شڕو دڕیاو،بزگوڕ- ف- کهنه پاره
شنگڵ: شڵنگ،ته‌کان به‌خۆدان- ف- تکان به خوددادن درکار
شنیار: ته‌واو وێران- ف- دربو داغان،بکلی ویران
شۆب: جێگه‌ی پا له زه‌وین،شوێنپا- ف- رد،اثر
شوبانێر:مه‌کۆی دزان،بنکه‌ی دزان- ف –مقرٌ راهزنان
شۆبه: بووردنه‌وه،له هۆشچوون،جانه‌وه‌رێکی وردی ڕه‌شه به گه‌زۆی داره‌وه ده‌نیشێ وخرای ده‌کا،شۆکه- ف-غش،اغما،شته‌ی درخت
شۆپ:شۆب،شوێنپا ،زلله ،به له‌پی ده‌ست له سه‌ری شتدان،پارووی زل،ژێر ده‌رانه‌ی درگا،داری ژێر ده‌رانه
- ف- اثر،ردٌ پا،سیلی،با دست کف بر چیزی زدن،لقمه‌ی درشت،عتبه،آستانه‌ی در
شۆپاژۆ: پسپۆڕله جێپێ ناسیندا،شوێن هه‌ڵگر- ف-ردگیر،ردشناس
شۆپگه‌ڕ:شۆپاژۆ- ف-ردگیری، ردیاب
شۆتک:جێگه‌ی خۆ شتن له ماڵدا- ف-جای آب تنی در خانه
شووسیه‌خ:چلووره،شووشه سه‌هۆڵ- ف-دنگاله
شۆقڵ:پۆڵکه،گاهۆز-پوڕگ- ف-گیاه‌خلر-تاول
شوولکاندن: خۆله کار دزینه‌وه- ف -جیم شدن از کار
شۆڵه: تراو شل،شۆعله،تیشکی ئاگر،ڕاخوشینی ئه‌ستێره- ف-آبکی،شعله شهاب.نیزگ
شۆنک:سوێنه‌ی جلتێدا شتن- ف-ظرف رختشویی
شونگر:بریکار-وه‌کێڵ- ف-وکیل نایب
دیسان مه‌ترسی خستوومیه‌ته نێو ته‌نووره‌ی به ته‌وژمی خۆیه‌وه،دیسان هیوای سانه‌وه و پشوودانم کلۆر بۆته‌وه،من له‌وه ده‌ترسم ئه‌م شه‌ماڵه شادی هێنه ،پێش ئه‌وه‌ی بگاته کاکۆڵی یاری نازداربه ته‌زووه زریانێکی سڕبسڕێته‌وه‌و له گاڵه گاڵ بخرێ.بروابکه‌ن! هیچپهردهیێکم به سه‌ر گهشبینییمدا نه‌کێشاوه،به‌لام مه‌ترسی هێنده چاو زه‌قانه‌م ده‌ڕوانێتێ ،ته‌واو ته‌واو هه‌مووجێژنه قوربانه‌کان وهه‌موو نه‌ورۆزه سووره‌کانم وهبیرهاتۆتهوه.هه‌مووحه‌ڵه‌بجه‌کان.
له ناڵه‌م چۆم شه‌پۆلی ڕاده‌ژێنێ هه‌ور گرمه و هه‌نێسکی داده‌مێنێ
چه‌مه‌ر چۆپی ده گێڕێ بای شه‌ماڵێ به چنگی پڕ قژۆ دار ڕاده‌مێنێ
نه‌شه‌ی مه‌ل داده‌مرکێ شینه ڕۆڕۆ هه‌تا ئاونگ له چه‌م گوڵ داوه‌رێنێ
دڵی ڕه‌ق تاشه به‌ردی سه‌ر چیایێ ده‌تۆقێ ، ئاو له ژێڵڵاڕا ده‌هێنێ
له تاوی ئه‌من و تۆیه تاوی ئاسۆ سه‌ری بۆ نێو خه‌می کۆ دانه‌وێنێ
کچی نێومانگ ده‌کۆڵێ ڕوومه‌تی زه‌رد ستێر ده‌گرین و شه‌وگار داده‌مێنێ
ژیان ژاری له ده‌فرا گرته ده‌ستی ههڵیباوێ و هه‌ناسه‌ی داسه‌کێنێ
په‌ری ئاسمان له بۆ مه‌ی قۆڕدهپێوا هه‌تا به‌یداخی هاوار ڕاشه‌کێنێ
له سه‌ر هه‌نیه‌ی ده‌نیشێ ته‌م سورووشتێ به باوبۆران خه‌می دڵ ڕاده‌هێنێ
کپ و خامۆش وکوێرن ژیر ووریا به‌ڵا قاقا له لایه‌کدا ده‌مێنێ
ئه‌وانگه‌ل شاد و سه‌رمه‌ست و به فیکه‌ن به شوێن کۆچی مه‌دا جین دابه‌زێنێ
به شووشی قه‌مچی قاقا ناینه‌وێنێ چه‌م و هه‌ور و که‌ژو خۆر ڕاپه‌ڕێنێ
گوڵم بڕوانه مه‌رگ جوواناو ئه‌ڕێژێ ئه‌مین هه‌رمان ڕه‌قیب وندا ده‌مێنێ
کوڕێکی ده،دوازده ساڵانه‌م وه‌بیر هاتۆته‌وه.له فێرگه‌ی تایبه‌تمه‌ندان ده‌رسی ده‌خوێند.چو
کاتێ زانیم توانای خوێندن و نووسینی هه‌یه،چه‌ن دیالۆگێکی کورتم بۆ دانا،به‌ڵام له‌و چه‌ن ڕۆژه ته‌مرینه‌دا یه‌ک ناگا به شتێ گه‌ییشتم که تا ئه‌و ده‌مه قه‌تم بیر لێنه‌کردبۆوه.
له سه‌ر ته‌خته نووسه‌که نووسێبووم."بابا" به ده‌نگێکی تێکه‌ڵاوی مه‌یله‌و گریانه‌وه ده‌یخوێنده‌وه"بابا"دواتر وشه‌ی "مادر"م نووسی و مانام لێویست.به ئاماژه‌ی ده‌ستی حاڵی کردم که هه‌ردووکیان،چه‌ن خۆشه‌ویستن.
کوت وپڕ له حاست وشه‌ی بابا "باوک"م دانا وکاتی له ماناکه‌ییم پرسی،مات بوو.زۆری بیر کرده‌وه ولاره مل سه‌رێکی ڕاوه‌شاند و نووزه‌یێکی لێوه هات و وتی نازانم.ئه‌مجار له به‌رانبه‌ر" مادر"دا نووسیم"دایک"ودیسان داماو دڵته‌نگ بوو.سه‌یر تر له ئه‌حمه‌د من بووم .پێموابوو ده‌بێ بیزانێ!هیچ فکرم له‌وه نه‌کردبۆوه،وه‌ختێ قه‌تی نه‌دیتووه، نه‌یناسیوه ،چۆن ده‌توانی وه‌ڵام داته‌وه؟ بۆ بیزانێ؟
دوو وشه‌ی "بابا"و"مادر"مان خوێنده‌وه.به ئاماژه‌ی ده‌ست وێنه‌ی سه‌رووی ته‌خته نووسه‌که‌م نیشاندا‌و کوتم:ئه‌مه زمانی فارسییه‌و تایبه‌ت به‌وانه،ده‌نا هه‌ر یه‌ک مانان.
بڕێکتاجب مابوو،تامه‌زرۆتر هه‌ستی ڕاگرتبوو،یاریدهمدا بۆ خوێندنه‌وه‌ی "باوک و دایک"ده‌یویست هه‌ر چۆنێکه لێوی له گه‌ڵ لێوم بجووڵێنێتهوهو بیڵێ.دوای ئه‌وه‌ی چه‌ن جاران کوتمانه‌وه .ئاماژه‌م به ڕا‌نک و چۆغه‌که‌ی به‌ری خۆم و پاتۆڵه‌که‌ی پێی کرد و کوتم:ئوه‌ش زمانی ئێمه‌یه، کوردییه.
له نه‌کاو گۆڕدرا،هه‌ستم کرد خه‌ریکه باڵ ده‌گرێ و هه‌ڵده‌فڕێ.سه‌رتاپای بوونه‌ی شادی لێده‌باری،حه‌جمینی نه‌مابوو،به ئاشکرا هه‌ڵی ده‌خسته‌وه‌و وشه‌کانی به‌و ڕاوێژه مه‌یله‌و گریانه‌وه دووپات ده‌کرده‌وه،فرمێسک چزابۆ چاوه‌کانمانه‌وه وئه‌و ده‌تکوت تازه له دایک بووه.باوه‌ڕ بکه‌م منێش وه‌ک زۆر که‌س هێشتا له دایک نه‌ببووم هێشتا به ڕاده‌ی ئه‌حمه‌د چێژم له زمانی دایکیم وه‌ر نهگرتبووبێجم و فۆڕمی چیرۆک شتێکی دووره زه‌ین و شێواوه نییه ،با وه‌کوو به هۆی ئیجاز و کورتبڕینه‌وه‌ی راوی له تاریفات و دووانهکانیدا ؛فۆڕمێکی یه‌ک لایه‌نه‌ی له که‌سایه‌تیه‌کان نیشان داوه و قسه کردنی هێندێکی خستۆته ژێر ده‌سه‌ڵاتی راویه‌وه.ئێمه له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا کۆمه‌ڵێ وت و وێژی نێوان راوی و تریفه‌مان له ره‌وتی چیرۆکه‌که‌دا هه‌یه ،ته‌نیا به هۆی راویه‌وه و له وه‌ڵام دانهوهکاندا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که تریفه چ هه‌ڵوێست و بیر وڕایێکی بووه.مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه کچ له دوو جێ‌دا نه‌بێ قسه‌کانی نایه‌ته روو له حاڵێکدا جیاوازی نێوان ئه‌و و باوکی یان ئه‌و و کفنپۆشان و ماسی فرۆش به ڕوونی ده‌رده‌که‌وێ و له‌وانه‌یه وه‌ك نوێنه‌رێک له کچانی پلاکارت به ده‌ستیش به حیساب بێ ، با بزانین ئه‌م جیاوازییه له چێدایهو چ هه‌میه‌تێکی هه‌یه.
تریفه و کۆڕی کچان، له جه‌نگه‌ی ههنگامهکه دان ،نه له باری عه‌قڵی و نه له باری جه‌سته‌ییه‌وه له گه‌ڵی یه‌ک ناگرنه‌وه. ناتوانن ببنه به‌شێک له‌م ڕێپێوانه.ئێستا تریفه وه‌ک نوێنه‌رێک له‌م ده‌سته‌یه به ڕاستی له دنیایێکی جیاوازدایه ئه‌و له‌و گشته شلووقاییه هه‌ڵبڕاوه و سه‌رنجی داوه‌ته ده‌سته ماسییێک که له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه دوایین په‌له‌قاژه‌کانی مردنیان لێده‌ده‌ن.پێیوایه له که‌م ئاویدا خه‌ریکن قڕیان دێت. هه‌ڵوێست ده‌گرێ.دیه‌وێ هه‌ر چۆنێکه هێندیکیان بکڕێ،له حه‌ولی رزگار کردن و پارێزگاریدایه.بۆ رازی کردنی باوکی به ده‌میه‌وه پێده‌که‌نێ .
راوی له فکر و زکری شتێکی دیکه‌دایه، دڵه‌ڕاوکه‌ی له په‌ستا پتر ده‌بێ؛ده‌زانێ مه‌ودای نێوانیان جیها دووره.هه‌ر چه‌نده که به ته‌واوی له بیری چۆته‌وه ،داخوازه‌کانی ئه‌و په‌یوه‌سته به دنیایه‌کی منداڵانه‌ی هه‌ره پاقژ و جوانه‌وه.هه‌ر بۆیه له سه‌ر داواکه‌ی خۆی سووره و ئه‌مجار له رزگار کردنی سه‌ر جه‌م ماسیه‌کان ده‌دوێ.
باوک ئیتر بێده‌نگ نابێ.باسی که‌م ده‌ستی و کرێخانوو...تووڕه بوون:
-بۆ تێناگه‌ی؟تازه ناژێته‌وه...ڕاوچی...!
باب به نابه‌دڵی مه‌زنده‌ی هه‌موو ماسیهکاندهکات. تریفه بۆ مردنی ماسیه‌کان شین ده‌گێڕێ.ناتوانێ مه‌رگی بوێ،چون هێشتا مێشکی ،دڵی ئاماده‌ی وه‌رگرتنی ئه‌م بابه‌ته نین.نه تریفه‌و نه ئه‌و کچانه‌ی پڵاکارتی "نامانخوازییان"به ده‌سته‌وه‌یه ،له‌و دنیا ناسراوه‌ی گهورهکاندانین و دژوازییێکی بنه‌ڕه‌تییان له گه‌ڵی هه‌یه.که وایه راوی ناتوانێ حاڵێ بێ.به یه‌قین هێشتا له خۆشی حاڵی نییه. ره‌نگه له بیره‌وه‌ریه‌کانیدا که له شه‌ڕه لؤمه‌ی یه‌کتریدان، به‌وه گه‌ییشتبێ شه‌ڕێکی له ده‌رووندایه .ده‌بێ له خۆی بپرسێ لێره چ ده‌که‌م ؟بۆ له پشت ئه‌و هه‌مووه سه‌ر و سه‌کوتانه‌دا له چڕ و جاوی هاوکاره‌کانی ده‌گه‌ڕێ.هه‌ڵبه‌ت هیچ له‌ونه په‌شیمانییه‌ک له کرده‌وه‌کانی خۆیدا نابینێ.به‌ڵام ده‌ترسێ باره‌که‌ی له‌وه‌ی که هه‌یه قورس‌تر بێت.له خۆی ده‌پرسێ لێره چ ده‌کا؟ تریفه‌ی بۆ هێناوه؟ بڵێی بۆ ئه‌وه نه‌بێ که‌سانێک بیبینن؟!یان هاتووه شتێک له چاوی هاوکاره‌کانیدا ببێنێ.هاتووه تا بزانێ چه‌نده‌ی له گه‌ڵ کفن پۆشه‌کان جیاوازی هه‌یه.
له‌و باوه‌ڕه‌دام که چیرۆکی"تریفه"له گه‌ڵ ده‌ر خستنی توانایییه‌کانی بڕێک دژوازی له ئاکار و وتاری که‌سایه‌تیه‌کاندا به جێ دێڵی که جێی پرسیارن.
1- راوی به پێی وته‌کانی پێشووی ده‌بوو له‌و بۆنه‌یه‌دا نه‌بێ.
2- تریفه ده‌بێ بزانێ که ماسی ،جگه ئاو پێخوریشی پێویسته.
3- هات و چوی ئاو به گوێچکه‌ی ماسیدا نه به تریفه ده‌بیندری و نه به باوکی تریفه.
4- قیژاندنی کچانی"نه‌مانخواز"یا نه‌قیژاندنیان نیشانه‌ی قه‌بووڵ کردنی باروو دۆخه‌که یا به پێچه‌وانه‌وه نییه،چون کوتمان له هیچ بارێکه‌وه یه‌ک ناگرنه‌وه.
5- زۆربه‌ی مامۆستاکانیش هه‌ر به قه‌د راوی خۆیان نیشانداوه.
ئه‌م خاڵانهبهدیهاتووی تێک چوونی مه‌نتیقی داستانییه.که‌سایه‌تی ده‌بی هه‌ڵگری وزه و توانایێک بێ که پێی دراوه ،ده‌نا دژایه‌تی دێته گۆڕێ وپرسیار درووست ده‌کات.
شێعرێک بۆ هه‌میشه
به چپه ده‌درکێنم
به گوێی دوندا
دڵئاواڵا
توپه‌ڵ تؤپه‌ڵ به‌فران ده‌گرێ
له رۆحی هارو هاج .
به سه‌ر رایه‌خی بزه‌ی ئه‌وداو
به نێو ئاسمانی پێکه‌نینما
ده‌تلێمه‌وه.
هیلاک هیلاک
له سه‌ر سینگی ماته ده‌گرم.
ماندووم!
خؤشه‌ویستیم
به چپه ده‌درکێنم،به گوێی خۆڕاو
دڵدانهوهوی
من و به‌فران
چۆڕه‌ن؛
به ناو به‌ژنی ئاخا
تنۆک تنۆک.
دڵم له گه‌ڵ چه‌قه‌ره‌ی گیادا ده‌ڕوێ و
مرده‌وه‌ژیم ده‌گریم له حه‌یبه‌تان .
هه‌نگاو
هۆنه‌ی تیشک و
بارته‌قای باڵای حه‌زم
گه‌زیزه ده‌چنم له روخساری کۆسار.
هه‌ر پێده‌که‌نێ و ده‌ڕوێ.
پێده‌که‌نێ وئازاد...
هه‌وا له به‌ر پێما حوکمی ده‌وێ.
خۆشه‌ویستیم
به چپه ده‌درکێنم
به گوێی بادا
دڵم ده‌که‌مه چوار پرێسکه‌و
له پشووی تۆفان و شنه‌ی ده‌به‌ستم
ده‌هاژێمه‌وه، به هه‌زاره‌کانی پێشووما
خولقانه‌وه‌ی خۆمم ده‌وێ
له وندایی،
ده‌بمه چوار خوشئهستێرهی به گڕوو
لووتکه‌ی کاکه‌شانی ئاسمان
ده‌گڕێنمه‌وه.
نیشتمان
له خۆڵه‌مێشی زوحاک و ئه‌سپی ته‌ته‌ر وعاربانه
ده‌رده‌کێشم.
سووتێنه‌رم!
خۆشه‌ویستیم
به چپه ده‌درکێنم به گوێی کوردستان دا
دڵپارچهییم
ده‌که‌مه ملوانکه‌ی تیشک و
تۆقه‌نه‌ی، به میداڵیای گڕ ده‌ڕازێنمه‌وه.
نه‌ورۆز
ده‌که‌مه چاوه‌زاری سه‌ر سینگیان .
به شاباڵی ته‌وافی حه‌وت ئاسمانه‌وه‌م،
تا باره‌گام به چرکه‌ێێک ماوه
له‌خوشیان.
جاڵه‌م ده‌که‌ن ،سه‌ره‌و نخوونی ناو شاره مژێ.
کیمیا ده‌نازڵێت
خه‌ڵک هه‌موو ده‌بنه،قوماشی ره‌نگاوره‌نگی به‌ریان و
که‌ڵه‌که ده‌بن به سه‌ر یه‌کدا
ته‌رم ته‌رم
ده‌کرێ ببێته ڕۆحه ڕێیه‌ک به‌ره‌و خواوه‌ند
یه‌ک هه‌زار
دوو هه‌زاار
سێ هه‌ژاااار
چوار هه‌زاااار
پێنج هه‌زااااار
رۆح.
که له ته‌لاوه‌تی ڕێچکه‌ی چاره‌یه‌کی ئه‌نفالن.
من له نه‌ورۆزدا وریاترم.
بۆ هه‌موو ئه‌و نه‌ورۆزانه‌ی پێیانداوین-تا 89
![]() |
هه‌ر ئه‌مشه‌وم لێره ماوه. سبه‌ینێ "لینشۆپین" به جێدێڵم.به‌ڵام پێش ڕۆییشتن بڕیارماندا خولێک به نێو شاردا لێده‌ین و شه‌وی کۆتایی حه‌وتووی ئێره ببینم. پێم ناخۆش نه‌بوو چون دڵنیا بووم بۆ من گرینگی تایبه‌تی هه‌یه.هه‌ر له گه‌ڵ یه‌که‌م چاو پێکه‌وتنم دا، یهکناگا شه‌وانی دره‌نگوه‌ختی؛تارانی زه‌مان شام وه‌بیر هاته‌وه. هه‌ر ئێستاش له‌وانه‌یه تا به‌ره به‌یان خه‌ڵکی له هاتو چۆ دا بن.
لیره حه‌شیمه‌ت زیاتر له یه‌ک دوو شه‌قام دا کۆوه بوون. له زۆر شوێن کچ و کوڕ هه‌ر وا له سه‌ر شه‌قام و پێیانهڕێیهکان دانیشتوون و له بیری هه‌ڵبژاردنی شوێنی دڵخوازیاندان،یان هێندێک چاوه‌ڕوانی خاڵیبوونی کورسی کافه‌یه‌کیان ده‌کرد.چه‌ن مه‌یدانی گه‌وره‌و و زل و زه‌به‌نم دیت،که ئهمسهراسهر میزیان لێچنیبوو.خه‌ڵک سه‌رقاڵی خواردن و خواردنه‌وه و چپه‌چپی به‌ینی خۆیان بوون.چه‌ن شتێک سه‌رنجیان ڕاکێشام .
یه‌که‌م ،هه‌ر ئه‌و کافانه‌ن که ڕه‌نگه زۆر به زه‌حمه‌ت،شوێنێ بۆ دانیشتن بدینیه‌وه،که‌چی جگه له هه‌وایه‌کی نه‌رم و نیانی مۆسیقا،هیچ غهڵهبهو ههنگامهوپهلهپهلێک نابینی.سه‌رجه‌میان له هێمنایه‌تیه‌کی سه‌یردان.له‌وانه‌یه تاکهتاکهیان هه‌ستیان به‌وه کربێ،ئه‌م ئارامیه نابێ بشێوێت...به پێچه‌وانه‌وه ئهمسهراو سه‌ری شه‌قامێک یان دووان،وه‌ک شاره مێرووله، جه‌ماوه‌ری لێهه‌ڵده‌قوڵێ و به په‌له و هه‌ڵه‌داوان له‌م عه‌ماره‌ت بؤ ئه‌و عه‌ماره‌ت و له‌م شوێنه‌وه بۆ ئه‌و شوێن له هات و چۆ دابوون.لێره تێکه‌ڵاو به هه‌ژدیهای ده‌نگ ده‌بوون.به جه‌سته به گه‌رووی ته‌قه و زرمه و ههڵادا ده‌چوونه خواره‌وه‌و له گه‌ڵ بریقه‌بریقی نووره شین و سووره‌کان به‌دیار و وندا ده‌بوون.به تیشک هه‌ڵده‌فڕین و به تاریکی نغرۆ ده‌بوون و له هه‌ر دوو باردا هه‌ستتده‌کرد نایانبێنیه‌وه.ئه‌من هه‌ر ئێستا له گه‌ڵ دیتنی که‌سایه‌تیه‌کان به زه‌ین تێکه‌ڵاو به فڕینه‌که‌یان ده‌بم ،له هه‌ڵکشانێکی بێوهستاندام،گڕه ڕه‌نگه‌کان تاقیده‌که‌مه‌وه و سوور و شین و ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێم،له خۆم بێخود ده‌بم وکورته ده‌مێک داده‌مێنم.
ئه‌مه دژوازی دوو شوێنی پاڵبه پاڵی یه‌که‌وه بوو.ئه‌مه دژوازی دوو فه‌زای شان به شانی یه‌ک بوو،که هه‌ر به تاقمێک له ئینسانه‌کان ده‌کرا درووست بکری.
به‌ڵام جیا له شوێن و فه‌زا که‌سایه‌تیشم دیت که ره‌نگه دژایه‌تی راستیه‌کان بخولقێنی.ڕه‌شێکی باریکه‌ی که‌ڵه‌گه‌تم دیت که به ڕاستی هه‌وه‌ڵجار پێموابوو به هۆی ئاڕایشتێکی به ئانقه‌سته، وای کردووه له‌وه‌ی که ده‌بێ ڕه‌ش بێ؛ڕه‌شتر بێت.کڵاو شاپۆیه‌کی به سه‌ره‌وه نابوو،ده‌ستێ کۆت‌و شه‌لواڕی ڕه‌ش و کراسێکی سپی له به‌ر کردبوو.ده‌تکوت داشیه‌کانی زه‌مانی شایه و هاتووه هه‌ڵڵایه‌ک وه‌ڕێخات. هه‌ر ئه‌ونده‌ی له ده‌رکه‌ی هاته ژوور کچ و کوڕان هرۆژمیان بردێ و به خێرهاتنیان کرد.ئه‌م لاو لایان ڕامووسی به پاڵه و په‌ستێ خستیانه ته‌نووره‌ی تیشکهسهماوه و له گه‌ڵی که‌وتن.وه‌ک کوتبوویان جادووگه‌رێک بوو هاتبوو له گه‌ڵ تێکه‌ڵاوی ره‌نگه‌کان بیکات به قیامه‌ت؛به قیامه‌تی ڕه‌قسان، له‌و شیوه تایبه‌ته‌ی مایکێل جا‌کسۆن به‌ڕیوه‌ی ده‌برد.هه‌ر چی بوو بۆ ئێمه‌ی نامۆ هه‌ر عه‌جایباته‌که‌ی ده‌ماوه ده‌نا به هیچ له‌ونێک نه‌مانده‌توانی زۆر بمێنینه‌وه!!!هه‌ر ئه‌مه بوو زوو وه ده‌ر که‌وتین.
هه‌ر له‌و شه‌قامه‌و له به‌ر ده‌روازه‌یه‌کی قه‌ره‌باڵغدا دۆستێکی عه‌لیمان دیت.پێشتر دیبووم،یه‌کی چوار شانه‌ی به هه‌یبه‌ت،وادیار بوو ده‌بوو له چه‌ند شوێنان کار بکا،وه‌ک دۆستێک ده‌یکوت عه‌ینی ڕوبات کاری ده‌کرد.له‌وانه‌یه بڵیم هێنده‌ش، به هێز بوو.ئه‌گه‌ر لای خۆمان بایه هه‌ر رۆژه‌ی له شاریک و له کێبڕکێیه‌کدا میداڵێکیان ده‌دایێ وله به‌رزکردنه‌وه‌ی سه‌نگ و وه‌زنه‌دا که‌س تای نه‌ده‌کرد.لێره له به‌ر ده‌رکه ڕاوه‌ستابوو.نازانم بۆ کوت و پڕ پرسیارم کرد لێره چ ده‌که‌ی؟ ئه‌و به بێ ماتڵ بوون،جوابیداوه:
-خه‌ریکی مل که‌جیم،گه‌ووادی،ده‌زانی به چی ده‌ڵێن؟
سه‌یر تێکچوبوو،ئیتر تاقه‌تی ئه‌و گشته شێواوی و غه‌ڵه‌به‌یه‌ی نه‌مابوو.منیش نه‌مویست له‌وه زیاتر وردی که‌م.له‌ون لێگۆڕدراو و ورد و خاش به جێم هێشتبوو.هێشتا له شی کردنه‌وه‌ی ڕواڵه‌ت و ئاکاریدا بووم که گه‌ییشتمه‌وه لێواری مه‌یدانه به میز چندراوه‌که.هه‌موو شتێک هه‌ر ئه‌وه‌بوو وا تاوێ پێشتر تاریفم کردبوو.هه‌موو به ته‌واوی چێژیان له ژیان وه‌ر ده‌گرت. هه‌ر که‌سه‌ی به جۆرێک،به تایبه‌ت کاتێ که ته‌قه‌ی قو‌توه خواردنه‌وه‌یه‌ک چاومانی به دوای جاڵه بوونی قوتوهدا دزی.ئه‌م له‌تر به‌ستنه هیچ له‌ترێکی به هێمنایه‌تی دانیشتوانه‌که نه‌دا،ڕه‌نگه ساحه‌ب قوتوه‌که هه‌ر وه‌ئاگاش نه‌هاتبوو. به‌ڵام له نه‌کاو تاپووه پیاوێک،نزیک په‌نجا ساڵ ،هێدی و له سه‌ره خۆ ،وه‌ک ڕوحێک به‌ره‌و قو‌توه خواردنه‌وه‌که ڕۆیی و هه‌ر به‌و هێمنایه‌تیه نووشتاوه و خستیه ناو نایلۆنه‌که‌ی ده‌ستی.وه بیر گێڕانه‌وه‌کانی خاڵه ئه‌حمه‌د که‌وتمه‌وه و زانیم ئه‌مه‌ش یه‌کێ له‌و کاره شوانانه‌یه که بۆ بژی‌و ده‌کرێ...
ئه‌ونده‌ی ئه‌و دوو دیمه‌نه دڵته‌نگی کردم،هێنده‌ش سه‌رم له‌و ده‌زگا قومارانه سووڕمابوو که به هه‌موو له‌ونه گیرفانی هێندێکی خاڵی ده‌کرد و له داخڵه‌ی له‌بننه‌هاتووی خۆی ده‌ڕشت.زۆر جاران قه‌ڵافه‌تی گیرفان‌بڕین،یان ده‌ستبڵاوی ده‌زگاکان وای ده‌کرد که‌سێک خۆی به‌تاقی کاته‌وه‌و و پێوه بێت.
ئێمه گه‌شتی شه‌وانه‌که‌مان له‌و سه‌عات دوو و ئه‌وانه‌دا ته‌واو کرد، به‌ڵام ده‌کوترا ئه‌م شه‌وگه‌ڕیانه تا به‌ره به‌یان به‌رده‌وامه و ڕۆژی دواتر که‌س به ده‌ره‌وه نابێت.
وابوو،به‌یانی زوو کاتێ هێشتا دانێشتوانی "ستۆکهۆڵم" له خه‌وی شیریندا بوون و بیره‌وه‌ریه‌کانی شه‌وی ڕابردوویان ده‌دیته‌وه به نێو شاریدا تێپه‌ڕین.من هه‌ر ده‌بێ به داخه‌وه بم،چون چه‌ن جاران به ڕێبواری پێدا تێپه‌ڕیم وله‌و هه‌موو جوانیه و... بێبه‌ش بووم.
له سه‌فه‌ردا ،نهحهجمینێک هه‌یه،مه‌ترسییه‌ک ،ده‌ڵێی ئاخۆ چۆن پێک شاد ده‌بین،چلۆن جیا ده‌بینه‌وه و گه‌ڵێک دڵه ڕاوکه.به‌ڵام دێت و ده‌ڕواو ته‌واو ده‌بێ. هه‌ر چۆنیک بوو جیا ببوومه‌وه .
پێش ئه‌وه‌ی وه حه‌وا که‌وین و سه‌ر بکێشێنه‌وه ناو هه‌وره‌کانه‌وه،فرمێسکی جیابوونه‌وه‌مان ڕشت ،فرمێسکێک که رووناکی رۆژگاری گه‌ڕانه‌وه‌ی گشتی ،له بریقانهیدا ده‌خسته زه‌ینه‌وه .په‌رۆش ببووم.کاتێ گه‌ییشتینه قووڵایی ئاسمان،رواڵه‌ت ، قسه،بزه و ئاکاریانم بۆ زیندوو ده‌بۆوه.ورده ورده ده‌بوو ئه‌م دڵه خورپه‌یه‌ش ته‌واو که‌م.
پاش ماوه‌یه‌ک له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا خه‌ریکی شوبهاندنی شاره هه‌وره‌کانی ژیر پام،به بوونه خه‌یاڵیه‌کانی ده‌روونمدا بووم.گه‌ڕابوومه‌وه بۆ رووداوێکی زه‌قی حاشا هه‌ڵنه‌گر ؛ رووداوێک که ئێسته‌کانێ خه‌رێکی دیتنی راسته‌قینه‌ی دووباره‌ییم،ڕه‌نگه بڵێن؛ شتێکی ئاساییه که‌سێکی خه‌یاڵاوی وه‌کوو من له نزیکه‌و نهۆمێکی ئاسمان له ڕاواندنه‌وه‌ی زهینایهتیهکانیدابێ . با وابێ،به‌ڵام ئه‌وه خه‌ریکم به چاو ده‌یانبینم،که به دوو فڕۆکه‌ی شه‌ڕانیه‌وه ئه‌ملاو لایان گرتووه وله په‌ستا به نزیک بوونه‌ویان هه‌ڕه‌شه‌ی رام بوون و به راهاتنیان لێده‌که‌ن.فرۆکه‌ڤانه‌کان خه‌ریکی قسه‌کردنن،له خه‌له‌بانه سه‌ر لێشاوه‌که‌یان ده‌وێ ،له سه‌ره خۆ بێ کارێکی وانه‌کات په‌شیمانی له بخولقێ.
له‌م کاته‌دا میوانداره ترکه‌کان خواردنه‌وه‌ی جۆراوجۆریان ده‌گێڕا و مه‌جبوور بووم دوو لیوان چایی گه‌رمیان لێوه‌رگرم و بچمه‌وه گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌که.
کاتێ خه‌له‌بانه داماوه‌که زانی چه‌ند که‌سێکی زل و مل قه‌وی ده‌ستیان به سه‌ر ته‌واوه‌تی فرۆکه‌که‌دا گرتووه و ئه‌م دوو مڵۆزمه‌ی ئهمشانهو شانیشی هه‌ر له‌و قوماشه‌ن،هیچی پێنه‌کرا و به پێێ ده ستووره‌کانیان خوشی.
باوه‌ر بکه‌ن هه‌ر تاوه‌ی وێنه‌ی ئاڵای وڵاتێکم پێوه ده‌دین و تا ده‌هاتم تووک و نزایێکی هه‌تاهه‌تاییم له خودا بوێ ،ئاڵاکه ده‌گۆڕدرا نزاکانم به‌ره‌و جه‌رگه‌ی وڵاتانێکی دی هرؤژمیان ده‌برد.به‌ڵام ئێستا ئیتر به ڕوونی ته‌واوی ئازای ئه‌ندامی ته‌یاره‌کان ده‌بینم.هیچ وڵاتێک نییه له‌م کاره‌دا شه‌ریک نه‌بێ. برێک دێمه‌وه ناو فڕۆکه‌که‌و له خۆم ده‌پرسم ،باشه بۆ؟
یه‌ک ناگا هه‌ستم کرد له سه‌ر مانیتۆری به‌رانبه‌رمان ژنه تورکێک که‌وته قسه‌و پاشان فیلمێکیان بڵاو کرده‌وه که بۆخۆم خه‌ریک بووم ده‌مدی .
وادیار بوو قاویان بڵاو کردبۆوه ،به گه‌له کۆمه‌کی ته‌واوی دنیا توانیبوویان که‌سێک له نزیک نهۆمی ئاسمانی یه‌که‌م بدزن و به دوو فڕۆکه‌و گه‌لێ ده‌م و ده‌زگای دیکه بیبه‌ن و بیسپێرن به خوای دزی ئیمڕالی. یه‌که‌م جار بوو نێوی ئه‌م خوا شه‌ڕه‌م ده‌بێست و به‌ڵێنم دا هه‌تا به ڕۆح زیندوو بم ،به گوێی هه‌موو ئه‌ستێره‌و مانگ و هه‌ورو ...بچپێنم ،که ده‌بێ ئێمڕالی سه‌زا بدرێ .
باوه‌کوو کاتێ بۆ دواجار فڕۆکه‌کانم نه‌دیت به‌ڵام دڵنیام هه‌ر ئێسته‌کانه زیندانییه مه‌زنه‌که‌یان سه‌ر به‌رزانه ده‌ڕواو دنیاش ،سه‌ر شۆڕی شه‌رمێکی بێبڕانه‌وه‌یه.من ئێستا چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه بۆ شاره‌که‌ی خۆمم و له په‌ستا ئێمراڵی تف‌و نه‌حله‌ت ده‌کم.
![]() |
ڕه‌قسی مه‌ستانه
سه‌لوا سه‌هی قه‌د خه‌ممه‌لی له‌و که‌ممه‌لی مه‌ستانه ڕه‌قس
وه‌ر سوحبه‌تێ گه‌ر قابیلی دێبێت و ره‌ت شاهانه ڕه‌قس
مه‌ستانه مه‌ستان نۆشه نۆش قه‌رقه‌ف د جامان هاته جۆش
مادێ بمێنت که‌س لهۆش وه‌قتێ کوبێن دوڕدانه ڕه‌قس
سوحبه‌ت بسازان هاته ساز پێ مه‌ووجی ده‌ریای ناز
دادڵ ژنۆ بایێ مه‌جاز وی که‌شتی یێ سوککانه ڕه‌قس
مه‌حبووب بیعه‌ینی که‌وکه‌بن ڕه‌قسا کوو تێ دلبه‌ر هه‌بن
سه‌د جان گرامی من هه‌بن باڤێمه ڕێ ئه‌رزانه ڕه‌قس
گرشمه‌و وڕازا به‌ری عارف ڤه‌نابن لی ده‌ری
حه‌تتا د نێڤا ئاگری ئه‌و خه‌ف نه‌بت په‌روانه ڕه‌قس
په‌روانه‌یی شه‌معا گه‌شین زولفین وه‌نازک ڕاوه‌شین
شه‌وکین ددڵدا پێ خوشین مه‌ژ په‌نجه‌یی شێرانه ڕه‌قس
عاڵا وتایێن قرمزین ئه‌سڵان دبه‌ردا به‌ڕزین
نێرگز دباغان ته‌ووزین نه‌ی شه‌که‌ران نیشانه ڕه‌قس
وه‌قتێ خویابن ئه‌رخه‌وان گوڵ چیچه‌ک وته‌رحێن جه‌وان
ڤێرا نه‌بێ سه‌لوا ڕه‌وان عارف لفهرقێ جانه ڕه‌قس
ئیرۆ شهکهرخهندێ برین ده‌ستێ سپی زه‌ندێ برین
دیسا بگۆوهندێ برین ده‌ردی مه لێ ده‌رمانه ڕه‌قس
![]() |
هه‌وه‌ڵ شتێکی به‌ر چاو له خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکی"ڕازی سه‌ر به مۆری کتێبفرۆشێک"ئه‌وه‌یه که ڕاوی له گێڕانه‌وه‌که‌یدا به ته‌واوه‌تی هێزیه‌وه، له‌و بهشهدهسکهوته"ریئاله"ی به درێژایی ژیانی دیتوویه و هه‌ستی پێکردووه چیرۆکه‌که‌ی ده‌ڕازێنێته‌وه .ئه‌مه بریتییه له کۆمه‌ڵێ ئه‌زموونی ڕاسته‌قینه که به واتایه‌ک هه‌ر ئه‌و (پڕۆبلماتیک)ه یه که سه‌ید قادر هێناویه‌ته‌وه..
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جێی سه‌رنجه؛ جگه له‌م بایه‌خدانه به ئه‌زموونی سرووشتی، هه ستاوی کردنی بیرۆکه‌کانی وڕاگواستنی ڕاسته‌قینه‌یه‌تی؛به چه‌شنێ که ئیدئۆلۆژی و نه‌ریته زاڵه‌کان که هه‌میشه بوونه‌ته هۆی قرتاندن وخۆلادان له ڕاستیه‌کان، نه‌یانتوانیوه به لاڕێیدا به‌رن و چه‌واشه‌ی که‌ن.پیویسته وه‌بیر بێنمه‌وه که ڕاوی له سایه‌ی که‌سب و کاره‌که‌یه‌وه وهێزێکی نادیاری تێکۆشان،- ڕه‌نگه له‌ززه‌ت یا هه‌ر شتێکی دیکه-توانیویه هێندێک زانیاری سه‌باره‌ت به ژیان و مرۆڤ و ئازاره‌کانی بدۆزێته‌وه وله گه‌ڵ خۆی و کۆمه‌ڵگاکه‌ی بهراوهردیکات و هه‌موو ماسوولکه‌کانی گیانی هه‌ست به بزاوتنێکی له‌سه‌ره خۆ بکه‌ن .ئه‌مه یانی گۆڕان،هێدی هێدی ده‌زانێ که مه‌ودای گه‌ییشتن به خودی خۆی وئاواته‌کانی؛چیهای ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و چاڵ و چۆڵیتێدایه. هه‌ر ئه‌مه وا ده‌کات به راسته‌قینه‌یه‌کی تاڵتر بگات و بزانێ که به‌و بڕه ئه‌زموون و زانیاری و شعووره‌وه‌ی ناتوانێ چاره‌یێکیان بۆ وه‌دۆزێت.پاشان به هۆی هه‌ڵوه‌دایی و نا ئارامی ڕۆحیه‌وه تێده‌گات که به سۆنگه‌ی جار‌و باره خه‌ونێکه‌وه ؛تاقه تاقه هیوایه‌ک ، له‌و چه‌شنه غه‌ریبانه‌ی که قه‌تحێن ناکری پێیان شاد بێ ده‌گات و ئه‌مه‌یه که ده‌یکاته ڕێبازێکی نوێ و ده‌چێته پاوه‌نی ژیانی دژبه‌ره‌کانیه‌وه وپاوه‌نی قه‌ده‌غه کراوی ئه‌وانه‌ی هه‌موو شتێکیان لێ زه‌وت کردووه و ئاسه‌واری هه‌بوونی که‌سایه‌تییان له دنیای راسته‌قینه‌دا بۆ نه‌هێشتۆته‌وه .
ئاشکرایه که زۆر که‌س ناتوانێ ڕێگا چاره‌یه‌کی دوورهزهین ، وه‌دۆزی و بیکاته ڕێباز ورچه‌یێک بۆ گه‌ییشتن به هه‌ل و ده‌رفه‌تێکی ئه‌نتیکه؛که له‌وێدا ده‌ستی بۆ هه‌موو جۆره ئاکارێکی تۆڵه ساندنه‌وه ئاوه‌ڵابێ.
لیره‌دا ته‌نیا ئه‌م ڕاویه ده‌توانێ گه‌لێ دنیای شاد و که‌سه‌راوی،مه‌زنایه‌تی و چرووکی به تاقیکاته‌وه و له خه‌ونی هه‌موو که‌سایه‌تیه‌کانیشدا بژێ. به‌ڵام دیسان به پێی زۆر هۆکاران،که ڕه‌نگه دره‌نگ خۆناسین،خوێندنه‌وه،نادیانه کردنی هووییه‌ت و دیلایه‌تی به زه‌ینه مێژووییه‌کانیه‌وه... واده‌کات ،تۆڵه وبه‌زه‌یی،نزا و خۆشه‌ویستی ببنه ده‌سکه‌وته‌ی خه‌ونه‌کانی،هه‌ر چه‌نده لێره‌شدا ده‌بێته قوربانی خه‌ونی خوی که له خه‌ونی دوژمنه‌که‌یدا دیویه‌تی و به‌م شیوه‌یه،هیچ ده‌کوژرێت وه‌که قاتڵێکی "خۆ"ی له به‌ر ده‌ست که‌سانێکی ئهشکهنجهبیروئهشکهنجه ڕهوتدادهبینێتهوه؛ که حه‌وت ساڵان چاوه‌ڕێی له سێداره‌دانێک و خنکاندنێکی تره.
ئێسته ده‌بێ ئاماژه به‌و خوێندنه‌وه ، بۆچوون و هه‌ڵوێسته بکرێ که به‌دیهاتووی ئه‌و ئه‌زموونه راسته‌قینه‌ن و نووسه‌رله توێکڵه‌وه‌ی پێچاون و بێچم و فۆڕمێکی راسته‌و خۆی دووکوتی داونه‌تێ.وه‌ها که خۆی به هه‌موو په‌نا و په‌سێوێکی زهینایهتیهحهرامهکاندا کردووه و توێ توێ،مانای له سه‌ر یه‌ک هه‌ڵچنیوه تا خوێنه‌ربتوانی جگه له پێوانی ڕه‌وته ڕاواندنێکی خه‌وانه؛وێنای سه‌مه‌ره‌ی ترسێنه‌ر بۆ خۆی درووستکات،که ته‌نانه‌ت بیر کردنه‌وه‌که‌شی مێشک ته‌زێن بێت و کهسایهتیهنامۆکان له مژهنووسراوهکاندا ده‌رخه‌ن .وه‌کوو چۆن له بابه‌ت فه‌رمانبه‌ره دهسدرێژکهرێک بۆچوون ده‌خولقێ وهه‌ڵوێست ڕاسته‌وه ده‌بێ.ئێسته ده‌بێ بڵێم به‌م شێوه نووسینه و بیرۆکه پڕژانه ناکرێ، شێوازێکی دیکه جگه له مودێڕن و نوێی بۆبدۆزیهوه،که له سه‌ر بنه‌مای ژیانێکی وردی به ئه‌زموون درووستکرا بێت.که وایه ،ئه‌م ڕازه وه‌ک چۆن له قه‌ڵای کامۆ دا،ده‌کرێته‌وه و به‌رده‌وام مه‌ترسیدار ده‌مێنێته‌وه. لێره‌ش باوه‌کوو گرێ به له‌ونێک لێک ده‌ترازی به‌ڵام ئه‌م ژیانه به‌رده‌وامه وخه‌ون و خهوندز،بکوژوکوژراو ده‌مێننه‌وه.
زووسانه‌ن وه‌ی ڕه‌نگ وه گه‌ردوون یاوان
گێجیای لوولگێج کێڵگه‌ی کاوان
به‌نا باشیی بورج به‌رزه دیاران
سفیدکاری که‌رد تاقچه‌ی موغاران
چ شیرین زهڕگهڕ تۆف هه‌وای سه‌رد
گۆشواره نه گۆش نه‌ونه‌مامان که‌رد
په‌ی نیگای باڵای مه‌حبووب بێگه‌رد
یه‌خ ئاینه گرت، ته‌م چارشێو ئاوه‌رد
ئه‌ی مهحبووبخاس، ئه‌ی بینای ته‌مام
مناڵۆ په‌ی به‌زم ساقیو شیشه‌و جام
ساقی، باک نییه‌ن جه سه‌ردیی(ده‌ی)،ده‌ی
هه‌وا وهشکهردهن نه‌شئه‌ی نۆشای مه‌ی
ئاخر سهرمهشقهن په‌رێ مه‌ی خواران
وارده‌ی ویه‌رده‌ی ویارده‌ی یاران
چون نه دڵ شنۆی مه‌زه‌ی مه‌ی داران
بدیه چۆن وه تۆی لۆنگێ مه‌و یاران
زوانه‌که‌ی سۆز ، ده‌سه‌که‌ی ناڵه
بکیانۆ، ڕێزۆ، ڕه‌حمه‌ت ، پیاڵه
ڕه‌حمه‌ت وه ڕووی خاک ڕه‌ستگاران دا
پیاڵه وه ده‌م ئینتیزاران دا
دێره‌ن با ئێمه‌یچ نه‌ی گوزه‌ره‌وه
جامێ وه ده‌س نێین ، ده‌س وه سه‌ره‌وه
شێعرێکی به‌رزی مامۆستا"مه‌وله‌وی"یه که ده‌توانن له لاپه‌ڕه‌ی 278 دیوانه‌که‌ی دا و به مانا کردنه‌وه‌ی مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕێس بیبیننه‌وه‌و چێژی لێوه‌رگرن
"گه‌شته ئاسمانیه‌کان"ی-دوو
ده‌بێ فکرێکی دیکه بکاته‌وه،گه‌ڕابۆوه بۆ ئاگاداریه ده‌رسیه‌کانی خۆی و خه‌ریکی دیتنه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌ک بوو. که گیسکه سپی به دوو گوێی دریژه‌وه سه‌ری هه‌ڵێنا و به‌ر بووه بۆن کردن.
ئه‌مجار هرۆژمی برده به‌ر دوژمنه خه‌یاڵیه‌که‌ی و به نێو دارستانه‌که‌دا ملی پێوه‌ناورۆیی.
هیوا توند به دوایدا ده‌ڕۆیی و مه‌جبوور ده‌بوو زوو زوو خۆی له لق و ۆپۆپی داره‌کان لاداو به‌ملاو لادا باداته‌وه و
خۆی ده‌رباز کات.له نه‌کاو ڕاوه‌ستا ،بزنه‌ی دیت له پشت کۆڕه دارێک وه‌ستابوو.چووه پێشتره‌وه ده‌ستی به سه‌ر سه‌ری دا هێناو کوتی: به ده‌ردی مینا ده‌ڵێ تۆ،ئه‌نتیکه‌ی!
راست له سه‌ر ته‌پۆڵکه‌یه‌کی به‌رانبه‌ریان ئاورێکی گه‌وره دایساو دووکه‌ڵه‌که‌ی به ئاسماندا ده‌چوو.چه‌ن که‌سێک له په‌ستا دار و ده‌وه‌نیان تێده‌هاویشت و بڵێسه‌یان سه‌رتر وسهرتر ده‌خست. پاش قه‌ده‌رێک دوو نه‌فه‌ر نه‌بێ .که‌س نه‌مانه‌وه.وا دیار بوو ئه‌م دوو که‌سه چاودیرانی ئاورگه‌ن وده‌بێ به‌م رمبه درێژانه‌یانه‌وه پارێزگاری لێبکه‌ن.
که‌وی ڕاوی
که‌وه ڕاوی
ده‌نگ خۆشی رکه‌ی دارین و
پیتۆڵی سه‌مای فیتوو،
هۆ!
ده‌نووک چێشته‌ی ڕاوانه‌ی شه‌و
دا‌و ئاژه‌نی جه‌غزی هه‌را
گه‌روو نووساوی قاسپه قاسپ
کڕ به به‌سسه؛
شێواندووته گش ئارامی کێوی هه‌ستم
که‌وه باڕی خاسه‌ی شێعرم
هه‌ژا کوڵی به‌سته‌ی بوغری
ئه‌رخه‌وان سووری گوڕه‌ی ده‌کا که‌لاو
دامرکێنه ده‌نگ
له قیزه‌ونیت
کاوی قه‌ڵای سیپه‌کی ڕاو
شه‌پؤلی شریتی گۆرانی کۆن
هه‌ر چی بڵێیت
ئالقه ئالقه‌ی داوی چه‌قیو
رکه‌ی شووڵین و خۆت ده‌بات.
نه‌بات
هه‌ر ئێستاکه به‌و ده‌ستانه‌م
سه‌ری که‌وی شێعرم هه‌ڵده‌که‌نم
با ئیتر قه‌ت قاسپه‌ی وه‌کوو قاسپه‌ت نه‌چێ.
سێخواره ڕه‌وه‌ی، دێته سه‌ر ئه‌ندامی گه‌شی شار
تاسه‌ی بزه‌ی ئاسۆیه ، ده‌خنکێته‌وه سه‌د جار
مانگا شه‌وی کۆڵانه، ده‌به‌ستن مه‌چی ده‌ستی
زریانه به لووره‌ی، له سه‌ر ئه‌ندامی ده‌کا غار
کالانی چرا، چواروو مژه ده‌گرێ به‌رایی
شار په‌یکه‌ری بێ هه‌سته، له خاچێکی ده‌که‌ن سوار
ئاڵا له سه‌ما جه‌ڕ ده‌درێ، ون له ڕه‌شایی
دار و ده‌وه‌نی پیره هه‌زار ورته له سه‌ر زار
ده‌گرین مه‌ل و ئاسمان و خوای، ئه‌و په‌ڕی هه‌وران
مه‌نسووری ئه‌نه‌لحه‌ق، گه‌لی رندانه له سه‌ر دار
ئه‌وڕۆ ئه‌وی خۆرسته به با سه‌ر ده‌سپێرێ
بۆڕکانێ له هه‌ڵچوونه سه‌بر ده‌گرێ سه‌ر و خوار
کۆمار به چزووی ڕۆحی شه‌وان هه‌ڵده‌ته‌کێنێ
هؤنراوی ئه‌مین هه‌ڵده‌چێ وه‌ک گۆڵ بۆ سه‌ری دار
زۆر به په‌له بوو دایمه، دنیایه‌ک خه‌می به کۆڵه‌وه بوو،دایمه دنیایه‌ک بیری له مێشکدابوو،که ده‌بوو پیاده کرێن و پێویستیان به زۆر شت هه‌بوو.به‌ڵام ئه‌و هه‌روا به‌رده‌وام خه‌ریک بوو.
رۆژێک کوتی:بیرۆکه‌یه‌کی تازه‌م هه‌یه، نابێ شتێکی غه‌ریب بێ!! ئه‌وه نییه له‌و دیویش کراوه،ئه‌وه نییه له زۆر شوێنی ئه‌م دنیا به‌رینه وه‌ڕێیان خستووه-هه‌مێشه دره‌نگ ده‌چووه سه‌ر بابه‌ته سه‌ره‌کیه‌که-کوتی:چه‌ند لاوی زۆر ژیروو وریاش یاریده‌مان ده‌ده‌ن یه‌ک دوانێکیان ده‌ناسی،ئه‌م، نموونه خه‌ته‌ت پێ چۆنه.جوانه نا؟له سه‌ر تۆشمان حیساب کردووه،ده‌ڵیی چی؟
به کورتی هاتبوو له وه‌رێخستنی گۆڤارێکی کوردی(ده‌س نووس) ئاگادارمکاو و به‌ڵێنی یارمه‌تێشم لێوه‌رگرێ؛له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا چوار قوڕنه‌ی مه‌ترسییه‌کانمان باس کرد،به خوشحاڵیه‌وه به‌ڵێنی یارمه‌تیم پێداو وه‌رگێڕانێکی" په‌ریای شاملووم" بۆ پێچاوه‌و به نێو،ته‌زووه سه‌رمایه‌کی زستانیدا به‌ڕێم کرد .دواتر زانیم که عه‌لی غوڵامعه‌لی و سوله‌یمان و ره‌حیمی عه‌بدولڕه‌حیم زاده‌ش وه‌ک یاریده‌ده‌ر له گه‌ڵنو دواتر کاک که‌ریمی ره‌حیمیشیان پێ زیاد بووه. بابه‌ته‌کان خوێندرانه‌وه‌و هه‌ڵبژێردران .له هه‌ڵه و په‌ڵه بژار کران وچوونه سه‌ر کاغه‌زو به‌ده‌ست خه‌تێکی خۆشی شێوه کوردی نووسران و دیسان تێی ڕۆهاتین وهه‌ڵه نه‌ویسته‌کانمان سڕییه‌وه‌وگوێزه‌بانه‌ی له دایک بوونی "خۆرمان"
خوارد.
سه‌ر چاوه‌کان
وه‌ک کاک سوله‌یمان دڵسۆزکه له مه‌ترسی چوونه ناو شیکرنه‌وه‌کان ئه‌دوا منێش مه‌ترسی به‌شداریکردن له‌م باسه‌مدا هه‌یه ،چون به یه‌قین ده‌زانم قسه که کرا ده‌بێ به به‌ڵگه‌و ده‌لیله‌وه بێت که له‌وانه‌یه زۆرم بۆ جێ به جێ نه‌بێ.
به‌ر له هه‌موو شتێک پێویسته بڵێم هه‌ندێک له بڕیاره‌کان تێکه‌ڵاو به جۆرێک له پێش داوه‌رین. یانی هه‌ر به هه‌وه‌ڵ خوێندنه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر درا که ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه نامۆیه و موشکێله‌ی هه‌یه. کاک دڵسۆزی به‌رێز هێنده وه‌ره‌زانه لێی ده‌پرینگێته‌وه که سه‌ر پاکی چیرۆکی کوردیش ده‌باته ژێر پرسیاره‌وه،به‌ڵام من لێره‌دا پێشنیارێکم هه‌یه ،ئه‌گه‌ر بکری هه‌ر دوای ئه‌م باسه بچێته سه‌رو کاری کتێبه‌کانی "بۆرخیس" "ئالێن پۆ"وبرێک له‌و ناونیشانانه‌ی که کاک ساسانیش ناساندوویه‌تی،منێش به پێش بینی خۆم وام بۆ ده‌ر ده‌که‌وێ هه‌ر کام له‌و ئازیزانه ده‌بێ دوای چه‌ند جار خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکێک –له خستنه‌وه سه‌ر یه‌کی رووداو و که‌سایه‌تی و بۆچوون ده‌سته‌و دامێنی ئه‌و ره‌خنانه بن که له سه‌ری نووسراون و ئه‌وساش ده‌رده‌که‌وێ که هه‌ر که‌سه‌ی به گه‌زوو چاره‌گی خۆی ده‌یپێوێ،ئه‌مه‌م بۆیه باس کرد که جۆره‌کانی ئاڵۆزی ده‌سنیشان که‌م هه‌ر چه‌ن کاک ساسان به باشی له سه‌ری دوابوو.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به شێوه‌ی گێڕانه‌وه‌ش ،حه‌تمه‌ن تووشی دێن به‌ڵام با بڵیم من ئه‌وه‌م له گێڕانه‌وه‌کانی "یووسا"و"مارکێز"و به تایبه‌ت له کتێبی"کاتێدڕاڵ"دا دیتووه و ئه‌گه‌ر زۆر زۆر به‌ر ده‌ستر و به‌رچاوتر نموونه بێنمه‌وه ،شێوه‌یه‌کی زه‌قێ ژۆرنالێستی له هه‌واڵی مێدیا،کوردیه‌کاندا ده‌بێندرێ. ئیدی ئه‌مه هێنده سه‌یروو سه‌مه‌ره‌و ئاڵۆزنییه.
بڕواننه ئێره!!! دڵنیا بووم ئه‌وه‌ی ده‌یبینم له شوێنه گومکه‌یێک زیاتر نییه، ده‌مزانی هه‌ر که‌س بووه ویستوویه‌تی وه سه‌ر ته‌ڵه‌مان..
ئه‌مه هه‌وه‌ڵی چیرۆکه‌که‌یه و راویه‌که‌ی هه‌ر دوا به دوای ئه‌و ده‌ر ده‌که‌وێ. زۆر راشکاوانه ڕای خۆم ده‌ربڕی و پتر له‌وه‌ش به گۆێیمدا چرپاند خۆم ده‌بمه یاریده‌ده‌ری و تا روون کردنه‌وه‌ی راستیه‌کان له‌گه‌ڵی ده‌بم.یانی ته‌واوی گێڕانه‌وه‌که ئاوایه و هه‌وه‌ل بیر‌و ڕا ده‌ر ده‌بڕدرێ و دواترراوی ده‌رده‌که‌وێ به‌ڵام له چه‌ند شوێن کارێکی جوانتر ده‌بیندرێ .راوی دێت و رشته‌ی که‌لامه‌که به که‌سێکی دیکه ده‌سپێرێت،وه‌ک له دیاناندا"ئێعتڕافه‌کان،"کابرای سه‌ر تاش قسه‌کانی راوی ده‌گێڕیته‌وه،تازه له‌وێشدا راوی به فلاش به‌گ گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌و ساچمه هاوێژه‌ی به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌و دیسانێش تازه‌تر ئه‌وه‌یه که ئه‌م که‌سایه‌تیه‌ش که وه‌ک هاولف ناوی ده‌بات یه‌کێ له جوانکاریه‌کانی دره‌نگ به ده‌سته‌وه‌دانی چیرۆکه‌که‌یه و وه‌ک دواتر روون ده‌بێته‌وه ،ئه‌مه دیمه‌نێکه له ده‌رخستنی روخساری خۆی.ئه‌ویش دوای دیالۆگ بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردوو و چوونه قالبی که‌سایه‌تییه‌کی خه‌یاڵی و دیسان خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان .چی دیکه‌ش ،دڵنیام زۆر شتی دیش ماوه که لای ئێوه‌ی به‌ڕێزه‌و خۆتان لێنه‌داوه ،ئه‌ی نه‌کا خوای نه‌خواسته...
ده‌ی ئێستا هه‌ر وه‌ک کاکه بریا کوتی راوی سه‌ره‌کی" گۆرانه"و ئه‌م شێواییه‌ش شتێکی ئاساییه چون ته‌نیا به په‌س و پێش کردنی قسه‌کان درووست کراوه‌و له یه‌ک شوێنیش ره‌وایه‌ت له ره‌وایه‌ته‌کانا هاتووه که دیسان زۆر غه‌ریب و عه‌جایب نییه چون دڵنیام به ده‌یان جاریش له باب و باپیرانی خۆمان بیستووه که قسه‌یه‌ک ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن ؛گوتی که کوتوویانه،گوتیان کوتوویه‌تی ...پێم وایه ئه‌گه‌ر بڕێک شاره‌زاییمان به سه‌ر به‌یت و باوی خۆماندا هه‌بێ گه‌لێک له یاسا چیرۆکیه‌کان ده‌بینینه‌وه و هیچ لازم ناکات به لاوه‌کیانه‌وه بچه‌سپێنین،هه‌ر چه‌ند یاساکان ئه‌وان دیتوویانه‌ته‌وه به‌لام ئه‌مه سه‌ر جه‌م یاسای ژیانیش ده‌گرێته‌وه و که‌م شت ده‌مێنێ که خۆماڵی نه بێت به تایبه‌تی ره‌خنه‌کان، که حه‌تمه‌ن ده‌بێ ره‌خنه گر پێنج شه‌ش کتێب لای خۆی که‌ڵه‌که بکات تا بتوانێ دوو که‌لیمه بنووسێ.
به‌م شێوه‌یه هیچ ئاڵۆزییه‌ک له گێڕانه‌وه‌دا نامێنێ به‌لام من چه‌ن پرسیارێکم هه‌یه ،ئاخۆ هێندێک له‌و ئازیزانه باوه‌ریان به‌وه هه‌یه که هیچ له چیرۆکه‌که نه‌گه‌ییشتوون؟ یان ئه‌و ئالۆزیه‌ی باسی ده‌که‌ن هیچی بۆ روون نه‌کردوونه‌ته‌وه؟ هه‌ڵبه‌ت به قسه‌ی هێندیکیان واده‌ر ده‌که‌وێ که ره‌نگه به جارێک و دوو جار به هیچ نه‌گه‌ن و ئه‌مه‌ش یانی ئاڵۆزی و شێواوی.به‌ڵام من عه‌رزیان ده‌که‌م ئه‌سڵه‌ن وا نییه و زۆر زیاتر له‌وه‌ی که ده‌بوو تێی بگه‌ن گه‌ییشتوون به‌ڵام له‌مپه‌ڕێک پێشێ به ده‌ر خستنی حه‌قیقه‌ته‌که گرتووه و راستییه‌که‌ی لێشاردوونه‌ته‌وه. هه‌ڵبه‌ته راست ده‌بێ وابێ ،چون له بنه ڕه‌تدا ئه‌م شێوه باسکردنه و هێنانه گۆڕێی قه‌تڵ و جه‌نایه‌ته ،تازه‌یه و نامۆ ،و هه‌ر شتێکی نامؤش تا بمانه‌وێ وه‌خۆی گرین کاتی ده‌وێ و دژایه‌تی له گه‌ڵ درووست ده‌بێ .ده‌نا کاتێک جینایه‌تێک ده‌کرێ که‌رسه‌ی لازم به‌و کاره‌ی ده‌وێ که کار کوشته‌و به‌لگه و شاهێده به‌ڵام وه‌رن با جارێ "گۆران" ناوێک وه‌لا نێین بزانین چی به سه‌ر دێت . کابرایه‌کی پیاو چاک -بۆ تاقمێک له خه‌ڵک- له هێچی نه‌بوو یانی به بێ ته‌قه و ڕه‌قه ده‌که‌وێ و گیان ده‌دا. عاله‌می لێ کۆ ده‌بێته‌وه کاری پێویستی بۆ ده‌کرێت ده‌یپێچنه‌وه‌و بۆ ئاگاهی ده‌گوێزنه‌وه‌وه ده‌زانن که‌مه‌که خوێنێ له لا ملی هاتووه به هۆی شک کردنی هێندێک ده‌ینێرنه تاقیگه‌و و ده‌زانن که به سیا نوور کوژراوه، ده‌ی ئه‌مجار له چۆنیه‌تی ژه‌هراوی کردنه‌که‌ی ده‌کۆڵنه‌وه و روون ده‌بێته‌وه که ساچمه‌ی تفه‌نگه باییه‌ک کووشتوویه‌تی ،ده‌ی ده‌ورو به‌ر ده‌پشکنن و تێده‌گه‌ن که لاوێک به تفه‌نگێکه‌وه خه‌رێکی سێروو کوشتن بووه...
ده‌سکه‌وت ئه‌وه‌یه .یه‌ک؛رووداوه‌که ئاکۆیی بووه .دوو؛ چون ژاراوییه ئانقه‌سته‌یه ،ناچار ده‌بێ لێکۆڵینه‌وه به‌ر ده‌وام بێ.که‌وایه رێگایه‌کی دوور و درێژمان ده‌وێ بۆ گه‌ییشتن به راستی رووداوه‌که.
به‌ڵام هاتنه کایه‌ی "گۆران" هه‌موو رێگاکان ده‌به‌ستێ و ته‌نیا یه‌ک رێگا بۆ کابرا دێڵێته‌وه،به ڕقداچوونێکی پڕکه سه‌روان به‌ره‌و شێتی‌و ده‌هری بوون ده‌بات و...
من زیاتر له‌وه‌ی له سه‌ر قسه ناکه‌م چون دۆستانی دیکه ناوه‌رۆکه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یان لێکداوه‌ته‌وه ومن ته‌نیا ده‌ڵیم له‌مه‌و دوا که‌س له نووسینی چیرۆکی جینایی سڵ ناکاو و وه‌ک ژانرێکی نوێ و تایبه‌ت رێی خۆی ده‌کاته‌وه.
هه‌ر ڕۆژه‌ی ڕواڵه‌ت و که‌سایه‌تیه‌کی دیم ده‌بینی و ده‌ناسی
که زۆربه‌یان ده‌بو‌ونه هۆی شادومانی و دڵخۆشیم هه‌ستم ده‌کرد هه‌ر کام له‌و که‌سانه‌م لێ بزر بوون وبۆ جاریکی دیکه ده‌یانبینمه‌وه و سه‌ر له نوێ له ژیانه بیرمانه‌کانمدا ده‌خولقێنه‌وه و ده‌وران ده‌گێڕن. به‌ڵام هێندێکیان هێنده به ئاکار و کرده‌وه ،که‌سایه‌تیه‌کی زاڵ ده‌بوون
که به بێ ئه‌وان ناکرێ درێژه به باسه‌که‌م بده‌م ، باسی ئه‌مجاره‌م له سه‌ر مرۆڤه ،مرۆڤ ، ناوێکی هێنده سه‌یره که
ده‌کرێ به‌ره‌و دنیایه‌کی پڕ له خۆشی و خۆشه‌ویستیت به‌رێ و ده‌شکرێ ته‌زوو بخاته گیانتوو مووی ئازای ئه‌ندامت راست کاته‌وه ، ته‌نانه‌ت ده‌کرێ سه‌کته هێن و دڵ تۆقێن بێت .ده‌ی له وه‌ها حاڵه‌تیکدا چون بڕوانینه ده‌ورو به‌ری خۆمان. کێ به چی و چی به کێ بڕوانین .
من ئێستا له گوندێکم و له گه‌ڵ وه‌ها که‌سایه‌تیه‌کدام که ده‌کرێ سه‌رت له تاقه‌ت و تابشتی سووڕ بمێنێت ده‌کرێ له حاند راوێژیدا مات بێ و بگه‌ڕێیه‌وه بۆ راوێژه حه‌قایه‌تیه‌کانی ئه‌وسای ده‌ور کورسی وناو ماڵ...
ناوی خاڵه ئه‌حمه‌ده له ته‌مه‌نی سێزده ساڵیدا خۆی له به‌غدا ده‌بینێته‌وه و به هه‌زار زه‌حمه‌ت له گه‌ڵ غه‌ریبایه‌تی و کار قاچاغی و که‌ڵه‌که چنی ئاواته‌کانی ده‌سازێ . هه‌ر له‌م غه‌واره‌یه‌دا کچه کوردێکی به نسیب ده‌بێ و پاش ساڵانێکی زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سنه و له‌وێ بنه ماڵه‌یه‌کی قه‌ڕه باڵغ درووست ده‌کات و هه‌میسان له دووی دنیا گۆڕانیکی تر به‌ره‌و هه‌نده‌ران ده‌گوێزێته‌وه .
ئێستا خاڵه ئه‌حمه‌د به‌رانبه‌رم دانێشتووه ،له دێیه‌کی ...به بێ هیچ ته‌پۆڵکه خؤڵێک و به بێ هیچ گه‌ڕه‌که ماڵی به به‌رد داندراوی خوارو خێچ.ئیره پڕه له‌و خانووه ڕه‌نگاوڕه‌نگانه‌ی له شاری دیبوومان ،به هه‌موو پێداوێستیه‌کی وه‌کوو ریگاو بان ،بێنزینگه‌و فرۆشگه‌و بانگ وزۆر شتی دیکه.خاڵه ئه‌حمه‌د له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌م جوانیانه‌ی بۆ باس ده‌کردم ،له گه‌ڕانه‌وه بۆ ژێر دار بیه پان و پۆڕێکی قه‌راغ رووباری گوندێکی خۆمان غافڵ نه‌ده‌بوو . زۆر له بیره‌وه‌ریه خۆشه‌کانی هه‌ر نه‌ده‌هێشت به مێشکیدا بێت ،چون له‌وه ده‌ترسا خۆی پێڕانه‌گیرێ و له گه‌ڵ من بگه‌ڕێته‌وه.
له مێژ بوو به پیاسه کردن هاتبووینه ده‌ره‌وه و وڵاتی پێده‌ناساندم .گه‌ییشتبووینه ژێر پرده رێره‌وێک که له سه‌ره‌وه هاڕه‌ی ماشێن په‌ستا په‌ستا نرکه‌ی له دڵی سیماناوی پرده هه‌ڵده‌ستاند وئيمه‌شی بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌تاساند .به‌ڵام وڕ بوونی من کاتێ بوو که خاڵه ئه‌حمه‌د به له‌فزێکی له خۆ باییانه‌وه خوێندیه‌وه:" سه‌ر ڕه‌شه‌کان بۆ ده‌ره‌وه "
- درووستم خوێنده‌وه ،ئاخر من سه‌وادم نییه و ئه‌مه‌ش به‌زۆری زۆرداری فێر بووم.تۆ بزانه ئه‌و خه‌ته سووره چییه؟
هه‌ر چۆنێک بوو لاتینیه‌که‌م راست کرده‌وه‌وئه‌ویش مانای کرده‌وه.کوتی:بۆ ناچیه‌وه بۆ وڵاته‌که‌ت؟
کوتی: ئه‌مانه هێندێک سوئێدی توند وتیژن و لایان وایه که ئێمه‌ی لاوه‌کی سه‌رڕه‌ش،له کورد و عه‌ڕه‌ب و سومالیایی وچینی و...جێ‌مان پێ لێژ کردوون و خه‌ریکین حه‌قی ئه‌وان ده‌خۆین. پێیان ده‌ڵێن راسیست.بۆیان بکری هه‌ر ئێسته وه‌ده‌رمان ده‌نێن .ئیدی نازانن ئێمه له خۆشی خۆمان نییه روومان له هه‌نده‌ران کردووه.
ئه‌وه نییه من لێره‌ش مافێکی زیاترم ده‌درێتێ، ئه‌ی مافم له لای خۆم بۆ بزر ده‌بێ؟. بۆ؟ چون ئه‌من ساحه‌بی وڵاتی خۆم نیم ،من ئه‌گه‌ر بتوانم به ئازادی بژیم لێره چ ده‌که‌م !.به‌ڵام قسه‌ی خۆمان بێت ،حه‌قیانه، وه‌کوو من پێم ناخۆشه بێگانه دم بنێته بینه قاقای وڵاته‌که‌مو بیخوات ئه‌وانیش وان،به‌ڵام به داخه‌وه چم پێناکرێ،سوار بوون عه‌یبێک و دابه‌زین عه‌یبێک،ده‌نا کێ دیویه‌تی کورد...
پێم وایه هه‌ر ئه‌م ده‌رده، برینه کۆنه‌کانی هێناوه ئێش وکۆمه‌ڵێک چیرۆکی له زه‌ین قه‌تیسماوی ده‌رخست و منیش تامه‌زرۆیانه له دووتۆی لاپه‌ڕه‌کاندا جێم کردنه‌وه‌و هه‌ڵم گرتن.
"ده‌گێڕنه‌وه دوکتور فوواد دوای تێک شکانی شۆڕشێکی مه‌زن که سه‌رتاسه‌ری تورکیه‌ی داگرتبوو،گیراو حوکمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا بڕی،ژنی دوکتور هه‌ڵده‌ستێ و ده‌چێته لای خوشکی خۆی که ژنی مسته‌فا که‌ماڵ ده‌بێ وداوا ده‌کات،یان حوکمی له سێداره‌دانی که‌مکه‌نه‌وه یان بیبه‌خشن.
مسته‌فاکه‌ماڵ کوتبووی:ئه‌گین په‌شیمانه ،ده‌بێ تۆبه نامه‌یێکم بۆ بنووسی و من توانای نیشاندانیم به ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌ت هه‌بێ.
دوکتور پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م خه‌به‌ره‌ی له خێزانی بیست.کوتی،نووسین!من ئێسته‌کانه ناتوانم به نامه بیدرکێنم، به‌ڵام ده‌مهه‌وێ له ڕۆژی دیاری کراوداو له ژێر په‌ت و سێداره‌دابڵێم ،هه‌ی کوردینه من خۆم له کوردایه‌تی شتۆته‌وه و هیچ پێوه‌ندیێکم به کورده‌وه نیه و ئه‌م رێباز و کتێبه‌ش که دیوتانه هه‌مووی له‌و په‌ڕی کرچ و کاڵیدا کراوه و نووسراوه...
ده‌وڵه‌ت هه‌تا توانی حه‌شیمه‌تی کۆ کرده‌وه له کاتی به داره‌وه‌کردندا هاواری کرد:
" ئه‌ی کوردینه هه‌موو گوێ‌بگرن هه‌ر چی کورده، جوان ورد بێته‌وه بزانێ ده‌ڵێم چی.-له‌و کاته‌دا ده‌بوو به تورکی قسه بکات-
من ڕێگایه‌کم پێواوه ئه‌مه ئامانجه‌که‌یه‌تی .من کتێبێکم نووسیوه‌و ئه‌مه ئاواته‌که‌یه‌تی،جا له ئێوه‌ی کوردم ده‌وێ،به شانازییه‌وه ئه‌م ڕێگایه‌م(بڕێک ماتڵ ده‌بێ) هه‌ر چه‌نده تاڵی و ناخۆشی پێوه بێ به‌ر نه‌ده‌ن و درێژه‌ی پێبده‌ن.
تورکه‌کان وه‌خۆ که‌وتن،وێستیان جم و جۆڵو هێرشی خه‌ڵکی بخه‌وێنن. ده‌ستیان بۆ چه‌ک برد و که‌وتنه ته‌قه کردن . وڵات شێوا،ئه‌سکه‌ره‌کان به په‌له ته‌نافیان له ملی ئاڵاند.ئه‌و هێشتا ده‌یگوڕاند،چیتان به قازانجی گه‌له بیکه‌ن،ئه‌مه ئه‌رکی سه‌ر شانتانه .ده‌با هه‌زاری وه‌کوو منیش ...ئاخر هه‌ناسه‌کانی بوو ،زۆری پێنه‌چوو ئه‌م پیاوه به جه‌رگه وه‌ک ته‌رمێکی ویشک کراوه به ته‌نافه‌که‌وه ده‌له‌راوه.
ئاتا تورک فه‌رمانی دا هه‌ر که‌س زمانی گه‌ڕا به داره‌وه‌ی که‌ن."
پاش ئه‌وه‌ی چوینه‌وه ماڵێ و بڕێک حه‌ساینه‌وه و خه‌مۆکی ئه‌و رووداوه مێژووییه‌مان لێ دوور که‌وته‌وه،له سه‌عید قه‌زازێ وه‌زیر داخله‌ی عێراق دووا.
ده‌گێڕێته‌وه:"وه‌ختێ جه‌نازه‌ی شێخ مه‌حموودی نه‌مریان هێناوه،کوڕه چووکه‌که‌ی له زیندان بوو و خه‌ڵک به تێکڕا داوایان له ده‌وڵه‌ت کرد ئیزنی بده‌ن تا له به‌ڕێکردنه‌که‌یدا به‌شدار بێت.قسه‌یێ له‌مان و قسه‌یێ له‌وان شێوا.له‌و کاته‌دا قه‌ززاز له داییره‌ی پۆلیس ده‌بێ و ده‌ڵێ: خه‌ڵکی وه‌به‌ر ده‌سرێژده‌ن.عاله‌مێکی زۆر ده‌کوژرێن وته‌نانه‌ت سێ فیشه‌کێش وه‌به‌ر جه‌نازه‌ی شێخ ده‌که‌وێت.پاش شکات و شکاتکاری قه‌ززاز محاکه‌مه ده‌کرێ و قازی(حاکم فازل عه‌باس مه‌هداوی،زاوای که‌ریم قاسم) له سه‌عید ده‌پرسێ مه‌گه‌ر تۆ کورد نه‌بووی؟
ده‌ڵێ:با... ئه‌ی بۆ وات کرد؟ لێره‌دا ڕوو ده‌کاته خه‌ڵکی : سا خه‌ڵکه بزانن.
" لێنا که‌ڕێل ئه‌سڵه فه‌هووه نه‌غڵ "
من به تامه‌زرۆیه‌وه له ماناکه‌م پرسی و خاڵه جوابی دامه‌وه."هه‌ر که‌س ئینکاری ئه‌سڵی خۆی بکات زۆڵه"."
لێره‌دا باوه‌کوو هێشتا رووناکی مابوو.بانگهێشتی سه‌ر سفره‌یان کردین و به ده‌م بیره‌وه‌ریه‌کانه‌وه سه‌ردانی کوردستان‌مان کرده‌وه.دڵنیام هه‌ر که‌س به له‌ونێک و هه‌ر که‌س به ته‌مه‌نێک،هه‌بوو خۆشترین کاتی ژیانی خۆی وه‌بیر بێته‌وه و وهه‌بوو تاڵترین کاته‌کانی بۆ زیندوو بێته‌وه.
یه‌که به یه‌که‌ی دانیشتوانی سه‌ر سفره له کاته‌کانی جیاوازدا که‌وتبوونه به‌حری بێ بنی بیره‌وه‌ریه‌کانیان و به ڕۆح و جه‌سته گه‌ڕابوونه‌وه.مناڵ ببوونه‌وه و گریابوونه‌وه‌و...
"پووڵێکی زۆرم دا به بنه‌ماڵه‌یه‌کی خه‌ڵکی وان-،قه‌رار بوو به هاتنی مناڵه‌کانم –ئاوایان چاولێمه‌که ئه‌وسا زۆر مناڵ بوون-سه‌ر پره‌شتییان بکه‌ن و جێ و ڕێ و نان و پێخۆریان بۆ ته‌یار که‌ن و...ئه‌گه‌ر بڵێی دڵم هه‌ر له مشتمدابوو ده‌مکوت بڵێی فێڵمان لێنه‌که‌ن بڵێی،ئاخری دوای چه‌ندمانگێ گه‌ییشتن و هه‌موومان سه‌رمان سووڕمابوو."
گیانه دایکم ئاوا ئه‌ڵێت ،باوه‌ڕ بکه تێر سکی خؤمان نانمان نه‌ده‌خوارد. ده‌ره‌نگ دره‌نگ حه‌ماممان وه‌به‌ر ده‌که‌وت.
که‌سمان به هیوای ئه‌وه نه‌بووین بگه‌نه ئێره،به‌ڵام هاتن .ئه‌وان نه‌بایه‌ن نه‌ده‌بوو.وانییه؟
- وایه ،به‌ڵام هه‌ر که‌س بیه‌وێت ئه‌م ڕێگایه هه‌ڵبژێرێت.ده‌بێ تاقه‌ت و توانای باشی هه‌بێ، ده‌بێ بزانێ له‌وانه‌یه وه‌به‌ر گولله‌یه‌کی ناوه‌خته بکه‌وێ یان مینێکی نووستوو له خه‌وان راست کاته‌وه و جیاله‌مانه برسیه‌تی و بێ‌کاری وبه دزه دزه ژیانی تورکیاش قه‌بووڵ کاوجا دوای چه‌نساڵان ده‌رچێ و بگاته ئێره‌و و ئه‌وساش...
-ده‌ی خوا لێره‌یش فرێشته یه‌کی وه‌ک منی بۆ ناردی وئازای کردی.تۆ خوا وانیه؟
هه‌ر به‌راستی کاک ره‌حمانیش له‌و باوه‌ڕه‌دابوو که خوا به سه‌ری کردۆته‌وه و ده‌روویه‌کی دیکه‌ی بۆ کردۆته‌وه.
به‌ڵام من و خاڵه ئه‌حمه‌د که هێشتا قسه‌مان مابۆوه چوینه به‌ر هه‌یوان و دوواین .
گوێم راگرتبوو: زه‌مان ڕه‌زا شا بوو،له ما به‌ین سنه و بیجاڕدا عه‌شیره‌تێک هه‌بوو،حه‌وت تایه‌فه بوون،حه‌وت شاڵی ته‌واو له ده‌وڵه‌ت یاغی بوون،یان باشتره بڵێین ده‌وڵه‌ت شه‌ڕی پێ ده‌فرۆشتن، ئهاخری شکستیان هێنا و شاربه‌ده‌ر کران و شوێنه‌که‌یان وه‌به‌رته‌خته قاپی کردن که‌وت یانی به تورکان شوێنه‌که‌یان پڕ کرده‌وه‌و زه‌وی و زاره‌که‌یان لێ به‌خشین.
ئه‌گێڕنه‌وه ئه‌فسه‌رێک به ناوی سوڵتان هه‌یبه‌ت دائه‌خوڕی به سه‌ر جه‌ماوه‌رداو له‌و ناوه‌دا پیرێژنێک لای لێئه‌کاته‌وه وپه‌نجه‌ی بۆ ئه‌کێشێ و ئه‌ڵێ"یا خوا ڕه‌زا شا دوو کوڕی بمرێ، کێ دیویه عه‌جه‌م له کورد دا خوڕێ"
هه‌یبه‌ت نه‌فه‌رێ بانگ ئه‌کاو ئه‌ڵێ ئه‌و پیرێژنه ئه‌ڵێ چی.کابراش به ترس و له‌رزه‌وه ئه‌ڵێ ،ئاخر بۆ کوتن نابێ قوربان.
ئه‌ڵێ بیگێڕه‌وه. ئه‌ویش ئه‌ڵێ؛یا خوا ڕه‌زا شا دوو کوڕی بمرێ کێ دیویه‌عه‌جه‌م له کورد ڕاخوڕێ.
ئه‌فسه‌ره‌که روو ده‌کاته دیلمانجه‌که‌و به پێرێژن ده‌ڵێ ،هه‌ر چه‌نده ناخۆشه به‌ڵام ڕاسته. ئه‌وان حه‌قی خۆیانه،سوڵتان هه‌یبه‌ت له‌وه به‌دوا داخوڕینی ته‌رک کرد.
دڵنیام که مرۆڤه‌کان له سرووشت و بوونه‌یاندا یه‌کن و تالیمه کۆمه‌ڵاییه‌تیه‌کان و دینیه‌کان ده‌توانێ به قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بیگۆڕن.هه‌رچه‌نده مرۆی وا هه‌یه به بێ ئه‌وه‌ی چوبێته ئه‌م جه‌غزه‌وه ماڵ و سه‌روه‌ت ئاڵ و گۆڕی ده‌خاتێ و له خشته‌ی ده‌بات وله خۆ‌و گه‌لی ده‌کاته نامۆ و به پێچه‌وانه‌وه بڕه رۆشنبیرێک هه‌ڵده‌که‌ون که زۆلم نه له که‌س قه‌بووڵ ده‌که‌ن و نه خوازیاری زۆلم کردنیشن.که‌وایه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو لاری و نه‌شیاوه‌تیه‌کان نه‌زانینه و ته‌ره بوون له مرۆڤایه‌تی.ده‌ی چاره چییه وده‌بێ چ بکه‌ین...
هیچ دیسان خاڵه ئه‌حمه‌د گێڕایه‌وه ،کاتێ له به‌غدا نانه‌واییم بووچایخانه‌یه‌کمان له په‌نا بوو .کادرێکی به‌عسی که هه‌میشه به ئوتوبووس ده‌هات عه‌سرانه‌کانی خۆی له‌وێ راده‌بواردوو ،لاوانیش که هه‌ر یه‌که‌ی ده‌فته‌رێکیان به ناوی "مه‌نهه‌جی داخیلی"یان" کاره ناوخۆییه‌کان" پێ‌بوو:-پرسیاریان ده‌کرد و ده‌یان نووسی.
ده‌یانکوت" ئه‌بوو عه‌لی"ئیتر نازانم ناوی خۆی بوو یان مه‌سته‌عار-منیش به فورسه‌تم ده‌زانی و ده‌چووم داده‌نیشتم.
گه‌نجه‌کان پرسیاریان ده‌کرد و ئه‌ویش جوابی ئه‌داوه.گوێم لێبووله شۆڕشی ئه‌یلوول ئه‌دوان .ئه‌وسا له کوردستان شه‌ڕه‌که زۆر توند بوو .لاوێک هه‌ڵساو کوتی، ئه‌بوو عه‌لی کورد داوای خود موختاری ده‌کات،بۆچی ئه‌و حوکمی زاتیه‌ی نه‌درێتێ وئه‌و شه‌ڕه ته‌واو بێ؟ باشتر نییه؟
ئه‌بوو عه‌لی هه‌ڵسا سه‌ر پێ و کوتی فیریان کردووی یان نه‌زه‌ری خۆته.
وتی؛نه‌خه‌یر قوربان نه‌زه‌ری خۆمه، هه‌روا پرسیار ئه‌که‌م،زۆر باشه منیش پرسیارم هه‌یه.
ئه‌تۆ له سه‌ر پێستی له‌شت نه‌خۆشیه‌کت لێپه‌یدا بێت ئه‌چیه دوکتور‌و ده‌رمانته که‌ن،به‌ڵام ئه‌گه‌ر له سه‌ر دڵت زامێ ده‌رکه‌ی ده‌مێنیت ؟
کوڕه‌که کوتی نه‌وه‌ڵڵا.
جا من هه‌ر ئه‌ونده ده‌ڵێم حوکمی زاتی ئه‌وێته زامێکی گه‌وره له سه‌ر دڵی عه‌ڕه‌ب(یه‌سیر جه‌رحێڵ که‌بیر عه‌لا قه‌لبێل کولێل عه‌ڕه‌ب)
ئه‌من زۆر خۆشحاڵ بووم له‌وه‌ی چه‌ن که‌لیمه‌یه‌ک عه‌ڕه‌بی حاڵی ئه‌بووم و له نییه‌تی دوژمنانی کورد ئه‌گه‌ییشتم.
خاڵه ئه‌حمه‌د هیلاک ببووده‌بوو بڕواته‌وه ماڵه‌که‌ی خۆی.ناچار من‌و کاک ره‌حمانی زاوای له ژێر نمه بارانێکدا به‌ره‌و دووکان که‌وتینه رێ تا سه‌باره‌ت به سیگار که ده‌بوو حه‌تمه‌ن بیکڕی و بیکێشێ و قۆمار و مرۆڤ قسان بکه‌ین.له‌و قسانه‌ی ساڵه‌های ساڵه هاوڕێیه‌کان ده‌یکه‌ن و قه‌ت ته‌واو نابێ.
|
|
سوقڕات: پێم وابوو ده‌ڵێی له ده‌ربڕینی بابه‌تی شێتانه‌دا سه‌ركه‌وتوون، به راستیش وایه، چونكی وێڕای وتاره‌كان، ئه‌وینمان به جۆرێ شێتی دانا، وانییه؟
فایدرۆس: وایه.
سوقڕات: به‌لآم شێتی دووانن، به‌كه‌م جۆره نه‌خۆشینێكه و ئه‌وی دی گۆڕانێكی تایبه‌ته‌كه به هۆی به‌زه‌یی خوایانه‌وه له مرۆڤدا ده‌رده‌كه‌وێ.
فایدرۆس: وایه
سوقڕات: ئه‌و شێتیه‌ی به‌دیهاتووی به‌زه‌یی خوایانه، چوار جۆره، چونكێ هۆكاری بوونه‌یان چوار دانه‌خوان، كوتمان هونه‌ری غه‌یبزانی تایبه‌تی رێڕه‌وانی ئاپۆلۆنه و زانیاری له‌سه‌ر رازی، راز و نیاز، تایبه‌تی عه‌بدانی دیونیزۆسه، له‌ولاشه‌وه هونه‌ری شاعیری خه‌لآتی خوایانی زانست و هونه‌ره و دینی ئه‌وین دیاری ئافڕۆدیت و ئۆرۆس، ئه‌وسا ئه‌وینمان به سه‌رۆترین دینان ژماردونونیانه و توانجمان بۆ حه‌ول دا، له بیرم نه‌ماوه به چیمان شوبهاند و به چمان به‌راورد كرد، ره‌نگه ئه‌وده‌م په‌رده‌ی زۆر حه‌قانه‌تمان لادابێ یان تووشی هه‌ڵه هاتبێتین، به كورتی بڵێم وتارێكمان به‌بێ كاریگه‌ری و گیرایی هۆنییه‌وه و كاتێ كه سه‌رتاپامان جه‌زمی و پاكژی بوو، له په‌سنی ئۆرۆس، خوای خۆم و خۆت سرودمان وێشت، ئه‌رێ فایدرۆسی شۆخ و كێشكچی كوڕانی جوان.